ئەدەب

لە کۆڕی قانع شاعیری چەوساوەکاندا

گۆنا سعید و من بەشداریەکمان کرد لەم کۆڕەدا کە هەردوو دوو نوسەر
چاوەی شاعیر (فاتیحی شێخ) و مەریوانی وریا قانیع قسەوباسیان لەسەر دەور و شیعری قانع کرد.
لەم کۆڕەدا ئێمە باسمان لەوەکرد کە تەوژمە شۆڕشگێڕی ئەدەبی لە کوردستان لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەوە دەبینین، وەک لای گۆران و قانع و حاجی قادری کۆیی و پیرەمێرد و بێکەس و ئەوانی تر، لە هەوڵی تازەگەری و ڕۆشنگەری ئەدەبیدا دەوریان هەبوە و ڕەخنەیان لە دواکەوتویی کەلتوری و فەرهەنگی و داومودەزگای دینی و حوجرە گرتوە، وە بەدوای شوناسی مودێرندا گەڕاون نەک شوناسی ئیسلامی و خەلافەت و تەریقەت و دابونەریتی دواکەتوانەی دەرەبەگایەتی و خێڵەکی. باسی خوێندن و زانست و ئازادی و ڕۆڵی ژنانیان کردوە. بەڵام دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی و ئیسلامیەکان لەم مێژووی ٣٠ ساڵەیاندا بەتەواوەتی پێچەوانەی ئەم ڕەوتە پێشکەتنخوازیە بوون، کە لە مێژووی کوردستاندا هەبوە، ئەم هێزە کۆنەپەرستانە کەلتور و یاسا و دابونەریتی دواکەوتوانە و خێڵەکی و ئیسلامیان پەرەپێداوە لە پێناو پاراستنی دەسەڵاتیاندا.
هەروەها لێرەدا جارێکی تر گرنگی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەمان خستەڕوو کە بۆچی سەرەڕای ئەم هەنگاوانە ئەدەبی کوردی نەیتوانیوە هەنگاوی گەورە بۆ گۆڕینی فکر و کەلتوری کۆمەڵگەی کوردستان بنێ؟ بۆچی لە بوژانەوە و ڕێنیسانسی فکر و ئەدەبدا شکستی هێناوە؟

Add Comment

Click here to post a comment