بایۆگرافی

هاوڕێ شێخ قادر کرێکارێکی کۆمۆنیست

هاوڕێ شێخ قادر کرێکارێکی کۆمۆنیست بەداخەوە وەک ئەستێرەیەک لە چاو ون بوو
ئەم ئینسانە ئازیزانە وەک جەستە بەجێمان دێڵن بەڵام ئەوان لە یادەوەریماندا هەمیشە زیندوو دەمێننەوە.
لەگەڵ شێخ قادردا باوکمان خەڵکی گوندی ئەحمەد بڕندە بوو، کە دەورانێک پێیان دەوت مۆسکۆی بچوک لەبەر زۆری کۆمۆنیستەکانی، وەهاوکات شێخ قادر هاوڕێی نزیک و هاوگەڕەکی دایکم بوو، وەک دوو کرێکاری کۆمۆنیست.
کاتێک دەچومە ماڵیان یان ئەو سەردانی ماڵی ئێمەی دەکرد لە خانوەکانی کارگەی چیمەنتۆ بووین هەردولامان وەک خێزانێک کۆدەبوینەوە و ئەو حەزی دەکرد هەموو ئەوەی لە دڵی دایە وەک کرێکارێک بیکاتە نوسین و لە “سەرنجی کرێکار”دا بڵاوی کەینەوە.
ئەم نەوەیەی کرێکارانی پێش ئێمە حەزیان دەکرد کارێکی عەمەلی بکەن و وەک ئێمە زۆر خەریکی نوسین نەبوون و بەڵام هەردولامان ئەڵقەکانی ئەو مێژووەی چینی کرێکار بووین کە لە کوردستان بەدوای یەکدا هاتین و هەرکامەمان خشتێک دەخەینە سەر ئەو بینایەی لە ئایندەیەکدا چینەکەمان دروستی دەکا.
شێخ قادر و دایە سەبری و کاک عیسا ئەو نەوەیە لە کرێکارانی کۆمۆنیست ئەستێرەکانی ئاسمانی ئێمەن هەرچەند دیارنین بەڵام هەر لەو ئاسمانەی دنیای ئازاد و یەکساندان کە خولیا و ئارەزووی نەوەکانمانە.
یادی شێخ قادر هەمیشە بەرز و بەڕێزە

Add Comment

Click here to post a comment