کۆمۆنیزم

کۆمۆنیزم و ڕیکخراوی کۆمۆنیستی

هاوڕێ ئاسۆ ئەگەر قەرارە كۆمەنیزم كۆنو نوێی هەیە بفەرمو لەكۆنەكە وەرە دەرەوەو ڕایگەیەنە ئەوكاتە باسی كۆمەنیزمی تازەمان بۆبكە ؟

هاوڕێBakr Abdulkarim Arif بۆچی باسی کۆمۆنیزم بەمەرجی ئەوەیە کە کەسێک لە ڕێکخراوەیەکی کۆمۆنیستی داببڕێ تا بیسەلمێنێ باسەکەی ڕاستە؟ ئەم لۆژیکە هەڵەیە و پێویستە تۆ کتێبەکە بخوێنیتەوە تابزانی ئەم ڕەخنەیە لە کۆمۆنیزمی سەردەمی ئێستامان ئەمەیە کە هەر ڕەخنە و تیۆریەکی نوێ دەبێتە مایەی دابڕان لە مێژووی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و بە”ناکرێکاری” و “ناکۆمۆنیستی” لەقەڵەم دانی هەموو مێژووی ٢٠٠ ساڵەی کۆمۆنیزم یان مێژووی ٣٠-٤٠ ساڵی ڕابردووی خۆمان! من لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا بەهۆی تیۆریەوە کۆنەبومەتەوە تا بەهۆی تیۆری وازی لێ بێنم. ئەم مێژووەی ئەم گروپە کۆمۆنیستیە و هەموو گروپە کۆمۆنیستیەکانی تری ئەمڕۆشمان لای من جێگای گرنگی خۆی هەیە، بەڵآم پێویستە لەم قاڵبانەی ئێستایان دەرچن و ببنە حزبێکی کرێکاری کە ئەم کتێبە باسی پێویستی و بنەماکانی ئەو جۆرە حزبە دەکا کە لەم گروپە ڕۆشنبیرانەی ئێستا بە حزبی ئێمەشەوە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، جیاوازە و دەبێ لە پرۆسەیەکدا بەرەو دروستکردنی ئەو حزبە بچین و هەوڵی خۆم دەدەم کە گروپەکانی کۆمۆنیستی کرێکاریش هەمان ئامانجیان هەبێ. هیوادارم کتێبەکە بخوێنیتەوە تاکو بە بیروڕا نوێیەکانی ئاشنا بیت.

Add Comment

Click here to post a comment