ئه‌زمونی كۆمۆن ن : كارل ماركس و : ئاكام به‌سیم
له به‌ره‌به‌یانی ١٨ی مارسی ١٨٧١دا، پاریس به شریخه‌ی هه‌ورئاسای “بژی كۆمۆن” له خه‌و هه‌ستا. مه‌گه‌ر كۆمۆن، ئه‌و ئه‌بولهۆله‌ی كه بیستنی نێوی ئه‌و هه‌مووه ترسی مه‌رگی خستووه‌ته گیانی بۆرژوازی، چی بوو؟
له به‌یانیه‌ی ١٨ی مارسی كومیته‌ی ناوه‌ندی گاردی میلیدا ئاوا هاتبوو :
“كرێكارانی پاریس كاتێك كه بێ توانایی و خه‌یانه‌تی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت، زانیان كه كاتی ئه‌وه هاتووه خۆیان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و ده‌سه‌ڵاتی وڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن و وڵات له‌و بارودۆخه ده‌رباز بكه‌ن . . . پرولیتاریا به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتووه كه ئه‌ركی ده‌ستبه‌جێ و مافی خۆیه‌تی چاره‌نووسی به‌ده‌سته‌وه بگرێ و له رێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات سه‌ركه‌وتنی ئه‌م چاره‌نووسه زه‌مانه‌ت بكات.”
به‌ڵام چینی كرێكار ناتوانێت ته‌نیا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی ماشێنی ده‌وڵه‌تی ده‌ستكردی بۆرژوازی قه‌ناعه‌ت بكات و به ئاراسته‌ی ئامانجه‌كانیدا بیبات.
كۆمۆن به‌دیلی راسته‌وخۆی ئیمپراتۆری بوو. بانگه‌وازی “جمهوری كۆمه‌ڵایه‌تی” له لایه‌ن پرۆلیتاریای پاریسه‌وه بۆ پێشوازی كردن له شۆڕشی فێڤریه هاته‌گۆڕێ، ئه‌و كات ته‌نیا خواستێكی نادیار بوو به ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی جمهوریه‌ك، كه ده‌بوایه نه ته‌نیا شكڵی پاشایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی هه‌ڵوه‌شاندایه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تیش كۆتایی بهێنایه. كۆمۆنی جێگای باسی ئێمه نمونه‌یه‌كی شكڵ گرتووی وه‌ها جمهوریه‌ك بوو.
پاریس، ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی پێشوو و له هه‌مان كاتدا قه‌ڵای كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكاری فه‌ڕه‌نسه، چه‌كدارانه راپه‌ڕی تا هه‌وڵی “ئادۆڵف تییه‌ر” و هێزێك كه له دێهاته‌وه كۆی كردبووه‌وه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی میراتی ئیمپراتۆری، پووچه‌ڵ بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر پاریس توانی خۆڕاگری بكات، به هۆی ئه‌وه بوو كه له ئاكامی گه‌مارۆدا “ئه‌رته‌شی دایمی” له كۆڵ خۆی كرده‌وه و به‌جێگای ئه‌و گاردی میلی پێكهاتوو له كرێكارانی دانابوو. ئێستا ده‌بوایه ئه‌م ناوه‌نده ببووایه به دامه‌زراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ر بۆیه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی “ئه‌رته‌شی دایمی” و دامه‌زراندنی میلیشیای چه‌كداری جه‌ماوه‌ری یه‌كه‌مین په‌سه‌ندكراوه‌ی كۆمۆن بوو.
كومۆن پێكهاتبوو له شوڕاكانی شار كه له رێگای ده‌نگدانی گشتی له گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی شاری پاریس هه‌ڵبژێردرابوون و له به‌رانبه‌ر كاری خۆیاندا به‌رپرسیار بوون. هه‌ر كاتێكیش ده‌نگده‌ران بیانویستایه، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لایان ده‌بردن. ته‌بعه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كومۆن كرێكاران و نوێنه‌رانی به‌ناوبانگی چینی كرێكار بوون. كومۆن ده‌بوایه نه‌ك ناوه‌ندێكی پارلمانی، به‌ڵكوو هه‌م یاسادانه‌ر و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا بێت. پۆلیس به‌جێگای ئه‌وه‌ی كه دیسانه‌وه ببێت به ئامرازی ده‌ستی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، ده‌ستبه‌جێ ئیختیاراتی سیاسی لێ سه‌ندرایه‌وه و بوو به ناوه‌ندێكی به‌رپرسی كومۆن و هه‌ر كات ده‌نگده‌ران بیانویستایه لاده‌بران. هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ئیداری دیكه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌بران. نوێنه‌رانیان له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵده‌بژێردران و هه‌ر كاتێك ده‌نگده‌ران بیانویستایه له‌سه‌ر كار لایانده‌بردن.
له ئه‌ندامانی كومۆنه‌وه تا خواره‌وه، حقوقێكی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی كرێكارێكی وه‌رده‌گرت. مه‌زایای تا ئه‌و كات باو و ئیمتیازاتی كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی و به‌رتیل وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و پله‌وپایانه لابران. نه‌قشی سیاسی ئیتر له چنگ سامانداریه‌تی كه‌سه‌كی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هاته‌ده‌ر. نه‌ته‌نیا به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری شار، به‌ڵكوو هه‌ر كارێك كه تا ئه‌و كات له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درا، به ئه‌ندامانی كومۆن سپێردرا.
پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی دایمی و پۆلیس كه ئامرازی سه‌ركوتی مادیی جه‌ماوه‌ر له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پێشووه‌وه بوون، كۆمۆن ده‌ستی دایه تێكشكاندنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌عنه‌وی ئیختناق، واته “ده‌سه‌ڵاتی قه‌شه‌كان”، له رێگه‌ی جێاكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه له ده‌وڵه‌ت و سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كان له هه‌موو كه‌نیسه‌كان. به‌مشێوه‌یه قه‌شه‌كان بۆ ئارامش له ته‌نیایی و ژیانی تایبه‌تی خۆیان نێردران تا هه‌ر وه‌ك پێشووه‌كانیان، واته حه‌واریون له رێگای سه‌ده‌قه‌ی خه‌ڵكانی ئایینیه‌وه بژیه‌ن. ده‌رگای هه‌موو دامه‌زراوه و مه‌دره‌سه‌كان به خۆڕایی به رووی خه‌ڵكدا كرایه‌وه و له هه‌مان كاتدا له هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێكی كه‌نیسه و ده‌وڵه‌ت رزگار كرا. به‌مشێوه‌یه، نه ته‌نیا فێركردن و بارهێنان بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر بوو، به‌ڵكوو زانستیش له كۆت و به‌ندی پێش قه‌زاوه‌تی چینایه‌تی و ده‌وڵه‌ت رزگاری بوو.
قازی و دادوه‌ره‌كان له سه‌ربه‌خۆیی رواڵه‌تی له به‌رانبه‌ر ملكه‌چ بوونی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆیان له ده‌سه‌ڵاتداران، كه به نۆبه سوێندیان بۆ ده‌خواردن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بپارێزن و به‌رده‌وام په‌یمانه‌كه‌یان ده‌شكاند، رزگار بوون. ئیتر قازی و دادوه‌ره‌كان وه‌ك خزمه‌تگوزارانی دیكه‌ی گشتی، هه‌ڵده‌بژێردان، له به‌رانبه‌ر كاره‌كانی خۆیاندا به‌رپرس بوون و پۆسته‌كه‌یان قابلی وه‌رگرتنه‌وه بوو.
هه‌ڵبه‌ت كومۆنی پاریس ده‌بوایه بۆ ناوه‌نده‌كانی پیشه‌سازی دیكه‌ی فه‌ڕه‌نسه بووایه‌ته سه‌رمه‌شق. ئه‌گه‌ر رژیمی كومۆن له پاریس و له ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌جه دووهه‌مدا دامه‌زرایه، ده‌بوایه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی پێشوو له ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌شدا جێگای خۆی بدایه به حكومه‌تی راسته‌وخۆی به‌رهه‌مهێنه‌ران. له گه‌ڵاڵه‌ی كورتی كومۆن سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی وڵات كه وه‌ختی نه‌كرد ته‌كمیلی بكات، به روونی راگه‌یه‌ندراوه كه ده‌بێت نیزامی شوڕایی كومۆن له بچووكترین ئاواییه‌كانیشدا دابمه‌زرێت. له ئاواییه‌كانیشدا، ئه‌رته‌ش ده‌بێت جێگای خۆی بدات به میلیشیای جه‌ماوه‌ری، به خزمه‌تی كورت ماوه‌ی سه‌ربازی. ده‌بووایه كۆمۆن له ئاواییه‌كاندا كاروباری هاوبه‌شی خۆیان به یارمه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پێكهاتوو له نوێنه‌رانی هه‌موو كۆمۆنه‌كان به‌ڕێوه بردایه و هه‌ر ئه‌م شوڕا ئۆستانیانه‌ش بۆ پێكهێنانی شوڕای سه‌رتاسه‌ری شوڕاكانی وڵات نوێنه‌رانی خۆیان بنێرن بۆ پاریس. به پێچه‌وانه‌ی ته‌عبیری چه‌واشه‌كارانه‌ی باو، ئه‌و نه‌قشه كه‌مانه، به‌ڵام گرینگانه‌ی وا هێشتا بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی مابووه‌وه، لانه‌بران، به‌ڵكوو ده‌بوایه له لایه‌ن نوێنه‌رانی كومۆن كه به‌رپرس بوون، به‌ڕێوه‌بچێت. یه‌كگرتوویی وڵات تێكنه‌ده‌شكا، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و یه‌كێتییه له لایه‌ن یاسای كومۆنه‌وه و له خواره‌وه شكڵی ده‌گرت و له رێگای تێكشكاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی وه‌دی ده‌هات. ده‌وڵه‌تێك كه ئیدعای ده‌كرد سومبولی ئه‌م یه‌كێتیه له كۆمه‌ڵگایه و له بان سه‌ری كۆمه‌ڵگا دایه، له راستیدا شتێك نه‌بوو بێجگه له مشه‌یه‌ك كه خوێنی كۆمه‌ڵگای هه‌ڵده‌مژی. ده‌بوایه ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی پێشوو هه‌ڵوه‌شایه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتدا ده‌ور و نه‌قشێك كه هێشتا مابوونه‌وه له چنگ ده‌سه‌ڵاتێكدا كه قۆرخی كردووه، ده‌ریبێنن و بیسپێرن به كه‌سانی به‌رپرسی كۆمه‌ڵگا. به جێگای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر سێ یان شه‌ش ساڵ جارێك بڕیار بده‌ن كام كه‌س له چینی ده‌سه‌ڵاتدار خه‌ڵك له پارله‌ماندا به ناو نوێنه‌رایه‌تی بكات، هه‌ر چۆن ده‌نگی تاكه‌كه‌سی به خاوه‌نكار دراوه كه كرێكار و مودیر بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، ده‌نگ بدرێت به خه‌ڵكێك كه له كومۆنه‌كاندا كۆبوونه‌ته‌وه. بورژواكان كه له‌و رێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن باش ده‌زانن كه كام كاریگه‌ر و مودیر باشه، له كوێی دابنێ و ئه‌گه‌ر جارێك هه‌ڵه‌یان كرد چۆن قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ شتێك له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی كومۆندا نامۆتر له‌وه نییه كه ئیختیاراتی سلسله مه‌راتبی، جێگای ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بگرێته‌وه.
وا باوه كه فۆرماسیۆنی مێژوویی نوێ به هه‌ڵه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی شكڵی كۆن و ته‌نانه‌ت مردووی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له هێندێك بابه‌تدا خاڵی هاوبه‌شیان پێكه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ فۆرماسیۆنی نوێ‌دا، چاو لێ بكرێ. گه‌ره‌كیان بوو وه‌ها چاره‌نووسێك به‌سه‌ر كۆمۆندا بێنن. بۆ وێنه كومۆنی پاریس‌یان له‌گه‌ڵ كۆمۆنه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌هه‌ڵه ده‌گرت. كومۆنی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست پێش له ده‌وڵه‌ت پێكهاتبوون، به‌ڵام بۆ خۆیان ببوون به به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كۆمۆنی پاریس ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕنی تێك‌شكاند. رێكخراوی كومۆنیان به هه‌ڵه وه‌ك هه‌وڵێك دایه قه‌ڵه‌م بۆ تێكدانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و پێكهێنانی فێدراسیۆنێك له وڵاتانی بچووك به پێی خه‌ونه‌كانی مۆنتێسكیۆ و ژیرۆردێنه‌كان. ناكۆكیه‌كی له ئاشتی نه‌هاتوو كه له نێوان كۆمۆن و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی كۆندا بوو، له‌گه‌ڵ خه‌باتی دێرینی كۆمه‌ڵگاكان له دژی مه‌ركه‌زیه‌تی تووندی سیاسی به هه‌ڵه ده‌گیرا. ده‌كرێ بارودۆخێكی دیاریكراوی مێژوویی له وڵاتانی دیكه‌دا هاتبێته ئاراوه كه پێش به گه‌شه‌ی كلاسیكی شكڵی بۆرژوایی ده‌وڵه‌ت له چه‌شنی فه‌ڕانسه بگرێت، یان وه‌ك به‌ریتانیا ئه‌و ئیمكانه بۆ ناوه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بڕه‌خسێنێت كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له شاره‌كاندا به یارمه‌تی ناوه‌نده گه‌نده‌ڵه‌كانی روحانیه‌ت له كه‌نیسه‌كان و راوێژكارانی مامه‌ڵه‌چی و پارێزه‌رانی ماننه‌وه‌ی هه‌ژاری و له دێهاتیشدا له لایه‌ن قازیه‌كانه‌وه له ناوچه‌كانی ژێر نفوزی كۆنته‌كان ته‌كمیل بكات. كومۆن هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی تا ئه‌و كات ئه‌نگه‌لی “ده‌وڵه‌ت” كه شیره‌ی گیانی كۆمه‌ڵگای هه‌ڵده‌لووشی و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئازادانه‌ی ئیفلیج ده‌كرد، له خۆیدا كۆی كردبووه‌وه و ئه‌و زه‌رفیه‌ته‌ی له خۆیدا پێكهێنابوو كه دیسانه‌وه ئازادی بكات و بۆ كۆمه‌ڵگای بگه‌ڕێنێته‌وه. كومۆن به‌م كاره‌ی، بووژاندنه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسه‌ی ده‌ستپێكرد.
بۆرژوازی فه‌ڕه‌نسه له سیمای كومۆندا هه‌وڵێكی ده‌دیت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێك كه ئه‌و چینه له سه‌رده‌می لویی فلیپدا له سه‌رتاسه‌ری وڵات بووی و له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری پێناپارتیشدا جێگای خۆی دا به ده‌سه‌ڵاتی ئیدعایی دیهاته‌كان به‌سه‌ر شاره‌كاندا. به‌ڵام له راستیدا رێكخراوی كومۆن زه‌حمه‌تكێشانی ئاواییه‌كانی هێنایه ژێر رێبه‌ری فیكری شاره‌كان و كرێكارانی كرده پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و هه‌لومه‌رجێكی بۆ ره‌خساندن كه كرێكارانی شاره‌كان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان زه‌مانه‌ت بكه‌ن.
كومۆنی پاریس دروشمی شۆڕشه‌كانی بۆرژوازی، واته “حكومه‌تی هه‌رزان”ی به لابردنی دوو سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی خه‌رجیی ده‌وڵه‌ت، واته ئه‌رته‌شی دایمی و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی هێنایه دی. ماننه‌وه‌ی كومۆن پێویستی به نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی بوو كه لانیكه‌م له ئوروپادا كۆسپی باو له‌سه‌ر رێگای ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی بۆرژوازی بووه. كومۆن بنه‌ما و ئه‌ساسی دا به ناوه‌نده‌كانی دیموكراتیكی خۆی. به‌ڵام نه “حكومه‌تی هه‌رزان” ئامانجی بوو و نه “جمهوری حه‌قیقی”. ئه‌مانه ته‌نیا به‌رهه‌می كاره‌كه‌ی بوو.
ته‌فسیرێكی جۆراوجۆر كه سه‌باره‌ت به كۆمۆن كرا و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز كه هه‌ر كه‌س و به پێی قازانجی خۆی ته‌وزیحی دا، نیشان ده‌دات كه كومۆن شكڵێكی كراوه‌یه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هه‌موو شكڵه‌كانی پێشووی ده‌سه‌ڵات ئیختناقی بوون. رازی كومۆن هه‌ر له‌وه‌دا بوو. به‌گشتی كومۆن حكومه‌تی چینی كرێكار و به‌رهه‌می خه‌باتی چینایه‌تی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر له دژی چینی داگیركه‌ر و چه‌وسێنه‌ر بوو. كومۆن هه‌ر ئه‌و شكڵه سیاسیه بوو كه رزگاری ئابووری كاری مسۆگه‌ر ده‌كرد. سه‌رئه‌نجام ئه‌و شكڵه سیاسیه په‌یدا بوو.
به بێ ئه‌و مه‌رجه، رێكخراوی كومۆن شتێكی نامومكین و جگه له فریوكاری هیچی تر نه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر ناتوانێت له‌گه‌ڵ كۆیله‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا سازگار بێت. كه‌وایه كومۆن ئامرازێك بوو كه بنه‌مای وجودی چینه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی ریشه‌كێش ده‌كرد. كاتێك كه كار له كۆیله‌تی رزگاری بوو، هه‌موو ئینسانێك ده‌بێته كرێكارێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر و كاری به‌رهه‌مهێنه‌ر ئیتر تایبه‌تمه‌ندی چینایه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
شتێكی سه‌یره؛ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قسه‌وباسه زۆره و ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی شه‌ست ساڵی رابردوو سه‌باره‌ت به رزگای كار له چنگ سه‌رمایه، هه‌ر كات و له هه‌ر كوێ كرێكاران ویستیان خۆیان ئه‌م ئه‌ركه وه‌ئه‌ستۆ بگرن، ده‌ستبه‌جێ وته‌بێژانی نیزامی سه‌رمایه‌داری به دوو جه‌مسه‌ری سه‌رمایه و كۆیله‌تی كاری مۆزدی (له حاڵی حازردا خاوه‌ن زه‌ویه‌كان ته‌نیا شه‌ریكێكی پاسیوی سه‌رمایه‌دارانن) وڕینه‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن، وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه گۆیا كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌درای هێشتا له ده‌ورانی تازه‌لاوی خۆیدایه، ناكۆكیه‌كانی هێشتا په‌ره‌یان نه‌سه‌ندووه و سه‌رچاوگه‌كانی له نێو نه‌چوون، ئه‌ڵێی كه راستیه‌كانی قیزه‌ون و جێگای شه‌رمه‌زاری ئه‌م نیزامه هێشتا خۆیان ده‌رنه‌خستووه. ئه‌وان به سه‌رسووڕمانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن كه كومۆن ده‌یویست ساماندارێتی، واته بنه‌مای هه‌موو شارستانیه‌تێك له‌نێو ببات. به‌ڵێ ئاغایان! كومۆن ده‌یویست سامانداریه‌تی چینایه‌تی كه له به‌رهه‌می كاری زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا، بۆ كه‌مینه‌یه‌كی مفته‌خۆر سه‌رمایه و سه‌روه‌ت و سامان كه‌ڵه‌كه ده‌كات، هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. كومۆن ده‌یویست له‌و كه‌سانه‌ی كه مافی سامانداریه‌تی له زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا زه‌وت ده‌كه‌ن، ساماندارێتیان لێ زه‌وت بكات. ده‌یویست ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، واته سه‌رمایه و زه‌وی كه له جیهانی ئه‌مڕۆدا بووه به ئامرازی چه‌وساندنه‌وه و كۆیله‌تی كار، بكاته ئامرازی كاری ئازاد و ئیشتراكی و ساماندارێتی كه‌سه‌كی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌وه كومۆنیزمه. ئه‌وه هه‌ر ئه‌و كومۆنیزمه‌یه كه “ناموكینه”!. ژماره‌یه‌ك له كه‌سانی سه‌ر به چینی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وه‌نده ژیرن (ئاخر چینی سه‌رمایه‌داریش كه‌سی ژیریان تێدایه) كه بزانن نیزامی سه‌رمایه‌داری هه‌تاهه‌تایی نییه و ژماره‌شیان كه‌م نین، ئێستا بوون به موره‌وجی ده‌ست و پێگیری به‌رهه‌مهێنانی كۆئۆپراتیوی. ئه‌گه‌ر قه‌راره كه به‌رهه‌مهێنانی كۆئۆپراتیوی ته‌نیا فێڵ و ته‌ڵه‌كه و داوێك نه‌بێت، ئه‌گه‌ر قه‌راره ئه‌م شێوه‌یه له به‌رهه‌مهێنان جێگای نیزامی سه‌رمایه‌داری بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر قه‌راره یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نه‌كانی كۆئۆپراتیوی به‌رهه‌مهێنانی میلی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌قشه و پلانێكی دیاریكراو دابڕێژێت و به‌مشێوه‌یه به‌رهه‌مهێنان كۆنترۆڵ بكات و به تێكه‌ولێكه و جه‌ڵده‌ی هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێكی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری كه له سروشتی ئه‌م شێوه‌یه له به‌رهه‌مهێنان سه‌رچاوه ده‌گرێت، كۆتایی بێنێت؛ كه وایه ئاغایان ئه‌وه چییه بێجگه له كومۆنیزم، بێجگه له كومۆنیزمی “مومكین”؟
چینی كرێكار چاوه‌ڕوانی موعجیزه‌ی له كومۆن نه‌ده‌كرد. چینی كرێكار گه‌ڵاڵه‌یه‌كی خه‌یاڵی ساخته‌ی بۆ په‌سه‌ندكراوه‌یه‌ك كه ده‌بوایه خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ی به‌رێت،ی نییه. چینی كرێكار ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری له چنگی نیزامی سه‌رمایه‌داری وه‌دی بێنێت و له‌گه‌ڵیدا ئه‌و شكڵه له حكومه‌ت كه كۆمه‌ڵگا له رێگای گه‌شه‌پێدانی تایبه‌تی ئابووری خۆیه‌وه به شێوه‌ی چارهه‌ڵنه‌گر به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت بێنێته‌دی، ده‌بێ خه‌باتێكی درێژماوه‌ی بۆ بكات و شه‌پۆلێك له رووداوی مێژوویی كه ئینسانه‌كان ده‌گۆڕێت، ببڕێت. چینی كرێكار به وشیاری له‌سه‌ر ده‌ور و نه‌قشی مێژوویی خۆی و بڕیاری قاره‌مانانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه، ده‌توانێت رێگه‌یه ئه‌و به‌خۆی بدات كه به جاڕ و جه‌نجاڵی ئاغایانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست كه له خزمه‌تی سه‌رمایه‌داران و ئاغاكانی بۆرژوازی دان و گه‌مژانه سه‌فسه‌ته‌ی سێكتاریستی خۆیان به له‌حنێكی له چه‌شنی هاتێفی غه‌یب و شه‌رمێونانه باس ده‌كه‌ن، پێ بكه‌نێت.
كاتێك كه كومۆنی پاریس رێبه‌ری شۆڕشی به‌ده‌سته‌وه گرت، كاتێك كه بۆ یه‌كه‌مین جار كرێكارانی ساده جه‌ساره‌تیان كرد ده‌ست ببه‌ن بۆ ئیمتیازه‌كانی حكومه‌تی “باڵاده‌ستی” خۆیان و له بارودۆخێكی بێ هاوتای سه‌خت و دژوار‌دا به دڵسۆزی و به شێوه‌ی كاریگه‌ر كاری خۆیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئه‌ویش له به‌رانبه‌ر حه‌قده‌ستێكدا كه زۆرترینی به وته‌ی كاربه‌ده‌ستێكی پایه‌به‌رزی زانستی به زه‌حمه‌ت یه‌ك له سه‌ر پێنجی حقوقی سكرتێرێكی ئیداره‌ی یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی له‌نده‌ن بوو، له‌و كاته‌دا دونیای كۆن به بینینی ئاڵای سوور، هێمای جمهوری كار له‌سه‌ر بانی شاره‌داری پاریس، قین و تووڕه‌یی خۆیان نه‌شارده‌وه و وه‌ك بڵێی جه‌ڵده لێی داون به سه‌رلێشێواوی كه‌وتنه‌خۆیان.
ئه‌مه یه‌كه‌مین شۆڕش بوو كه تێیدا چینی كرێكار ته‌نانه‌ت له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری چینی مامناوه‌ندی پاریس، دووكانداره‌كان، بازرگانان – بێجگه له سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره، وه‌ك ته‌نیا چینێك ناسرا كه شیاوی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگایه. كومۆن به رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ژیرانه چینی ورده بۆرژوای له هۆكاری دایمی قه‌یرانی نێوخۆیی، واته قه‌رز و قه‌رزكاری رزگار كرد. ئه‌م به‌شه له چینی مامناوه‌ند پاش ئه‌وه‌ی كه له سه‌ركوتی راپه‌ڕینی كرێكاران له ژۆئه‌نی ١٨٧١دا یارمه‌تی به بۆرژوازی گه‌یاند، دواتر خۆی و به بێ هیچ ته‌شریفاتێك له لایه‌ن مه‌جلیسی دامه‌زرێنه‌ره‌وه بوو به قوربانی قه‌رزه‌كانی. به‌ڵام ته‌نیا به‌م هۆیه‌وه نییه ئه‌مڕۆكه چینی مامناوه‌ند له پاڵ چینی كرێكاردا راوه‌ستاوه. ئه‌وان هه‌ستیان پێ كردبوو كه ته‌نیا یه‌ك به‌دیل له ئارادایه. یان كومۆن یان ئیمپراتوریه‌ت، له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا. ئیمپراتوریه‌ت له رێگای تاڵان و بڕۆی مڵك و ماڵی گشتی، هاندانی كڵاوبه‌ردارانی گه‌وره‌ی دارایی، هاندانی سه‌رمایه‌كان بۆ ته‌مه‌ركوزی به‌خێرایی زیاتر و له ئاكامدا هێنانه‌خواره‌وه‌ی جێگاوشوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی ورده بۆرژوازی، ئه‌وانی له بورای ئابووریدا به‌ره‌و مایه‌پووچ ده‌رچوون پاڵ پێوه نابوو. له بواری ئابووریشه‌وه ئه‌وانی له مه‌یدان وه‌ده‌رنابوو. به وه‌ڕێخستنی مێوانی و مه‌جلیسی عه‌یاشی له بواری ئه‌خلاقیشه‌وه ئازاریان پێگه‌یاندبوون، به سپاردنی ئه‌ركی فێركردن و بارهێنانی منداڵه‌كانیان به قه‌شه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان، سووكایه‌تیان به واڵتێردۆستی ئه‌وان كردبوو. ئیمپراتوری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسه‌یه‌كانی بریندار كردبوو، چونكوو ئه‌وانی كێشابووه شه‌ڕێكه‌وه كه له به‌رانبه‌ر هه‌موو وێرانكاریه‌ك كه لێی كه‌وتبووه‌وه، ته‌نیا دڵێكی خۆشیان لێی هه‌بوو؛ ئه‌ویش رووخاندنی ئیمپراتووریه‌ت بوو. له راستیدا پاش هه‌ڵاتنی گشت سه‌رمایه‌دارانی بێناپارتیست بۆ ده‌ره‌وه‌ی پاریس حیزبی نه‌زمی راسته‌قینه‌ی چینی مامناوه‌ند له سیمای “یه‌كێتی كۆماریخوازه‌كان”دا خۆی ده‌رخست و گڕ و تینی خۆی خسته خزمه‌ت ئامانجه‌كانی كومۆن و به‌و شێویه له به‌رانبه‌ر ته‌زویر و ساخته‌كاری “تییه‌ر”دا راوه‌ستا. ئاخۆ سپاسی ئه‌م جه‌ماوه‌ری به‌رینه‌ی چینی مامناوه‌ند، پاش ئه‌م شكسته‌ش هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت؟ ته‌نیا تێپه‌ڕ بوونی كات بۆمان روون ده‌كاته‌وه. ئه‌و دروشمه‌ی كومۆن به‌راستی دروست بوو كه ده‌یوت “سه‌ركه‌وتنی كومۆن ته‌نیا هیوای ئه‌وانه”. ورده‌بۆرژوازی ئیتر له‌و هه‌موو درۆ شاخداره‌ی كه له وێرسایدا ده‌یانڕست و له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی پڕئیفتخاری ئوروپاوه دووپات ده‌كرایه‌وه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین درۆكانیان بوو كه گۆیا ئه‌و دیهاتیانه‌ی وا له مه‌جلیسدا جێگای خۆش كردووه نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی جوتیارانی فه‌ڕه‌نسه‌ن. تۆسقاڵێك بیر له مه‌یلی جوتیارانی فه‌ڕه‌نسه، به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بوایه پاش ١٨١٥ یه‌ك ملیار غه‌رامه‌ت بده‌ن، بكه‌نه‌وه. له روانگه‌ی جوتیارانی فه‌ڕنسه‌وه هه‌بوونی مالیكانی گه‌وره به واتای ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ١٧٩١ بوو. بۆرژوازی فه‌ڕه‌نسه له ١٨٤٨دا بۆ سه‌ر پارچه زه‌ویه‌كی جوتیاران، ماڵیاتی ئیزافه‌ی ٤٥ سانتیمی له‌سه‌ر هه‌ر فڕانكێك داهات دانا. ئه‌ویش به ناوی شۆڕشه‌وه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئێستا شه‌ڕی نێوخۆیی له دژی شۆڕش ده‌ستپێكردووه تا به‌شێكی گه‌وره له ٥ ملیار فرانكی غه‌رامه‌تی كه ده‌بێ به ده‌وڵه‌تی قه‌یسه‌ری بدات، له سه‌ر شانی جوتیاران دابینی بكات. جگه‌له‌وه، كومۆن له یه‌كێك له راگه‌یاندنه‌كانی خۆیدا، راشكاوانه رایگه‌یاندبوو كه هه‌ڵگیرسێنه‌رانی شه‌ڕ ده‌بێ خۆیان هه‌زینه‌كه‌ی بده‌ن. كومۆن جوتیارانی له ماڵیات مه‌عاف كرد، حكومه‌تی هه‌رزان قیمه‌تی بۆیان به‌دیاری هێنا، هه‌موو زه‌رووه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، مودیران، پارێزه‌ران، مه‌ئمورانی وه‌زاره‌تخانه‌كان و خوێنمژانی دیكه‌ی ده‌زگای قه‌زایی كرد به موزدبگیری كومۆن و هه‌ڵبژێردراوی جوتیاران و به‌رپرس له به‌رانبه‌ریاندا. كومۆن جوتیارانی له پێشێل كاریه‌كانی گاردی دێهات ژاندارم و ئۆستاندار رزگار كرد و فێركردن و بارهێنان له لایه‌ن موعه‌لیمانی دڵسۆزه‌وه جێگای فریوكاری قه‌شه‌كانی گرته‌وه. جوتیاری فه‌ڕه‌نسه‌یی زیاتر له هه‌ر شتێك پیاوی حیسابه. هه‌ر بۆیه به لایه‌وه ئاسایی بوو كه حقوقی قه‌شه به جێگای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن مه‌ئموری ماڵیاته‌وه به زۆر لێیان بستێنن، ده‌بێ له لایه‌ن په‌یره‌وانی ئایینیه‌وه په‌رداخت بكرێت.
ئه‌مه ئه‌و شتانه بوون كه حكومه‌تی كومۆن، ده‌ستبه‌جێ بۆ جوتیارانی فه‌ڕه‌نسه به دیاری هێنابوو. ره‌نگه لێره پێویست نه‌كات سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئاڵۆزتر، به‌ڵام گرینگتر كه ته‌نیا كومۆن توانایی چاره‌سه‌ر كردنی به قازانجی جوتیاران بوو، قسه بكه‌ین : قه‌رزی ره‌هنی كه وه‌ك دوالپا له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌كه‌ی جوتیار قورسایی ده‌كرد، پرولیتاریای كه‌شاوه‌رزی كه به‌رده‌وام روو له زیادبوون بوو، مایه‌پووچ ده‌رچوونی مالكیه‌تی جوتیار به‌هۆی گه‌شه‌ی كه‌شاوه‌رزی مۆدێڕن و كێبركێی دێهداری سه‌رمایه‌داری، به خێراییه‌كی به‌رده‌وام روو له گه‌شه ده‌چووه‌پێش.
جوتیاری فه‌ڕه‌نسه‌یی لویی بێناپارتی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارد، به‌ڵام حیزبی نه‌زم ئیمپراتوریه‌تی بۆی به‌دیاری هێنا. له راستیدا، جوتیاری فه‌ڕه‌نسه‌یی هه‌ر له ساڵی ١٨٤٩ و ١٨٥٠دا به دانانی شاره‌داری خۆی له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری حكومه‌تی، موعه‌لیمی مه‌دره‌سه له به‌رانبه‌ر قه‌شه و خۆی له به‌رانبه‌ر ژاندارمی حكومه‌ت هاته مه‌یدان. هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه حیزبی نه‌زم له ژانویه و فێڤریه‌ی ساڵی ١٨٥٠دا په‌سه‌ندی كرد، بڕیاری ئیختناقی به‌ئاشكرا له دژی جوتیاران بوو. جوتیار بۆیه بوو به بێناپارتیست كه شۆڕشی مه‌زن و هه‌موو ئه‌و قازانجانه‌ی كه له‌و رێگایه‌وه به‌ده‌ستی هێنابوو، له كه‌سایه‌تی ناپێلئۆندا ده‌یدیت. ئه‌و هزره پڕ و پووچه كه له ژێر ئیمپراتوری دووهه‌مدا به ته‌واوی له نێوچوو (چونكوو ئه‌و ئیمپراتوریه به پێی ناوه‌رۆكی خۆی له دژی جوتیاران بوو). ئه‌م پێشینه فیكریه چۆن ده‌یتوانی له به‌رانبه‌ر سه‌رنجی كومۆن به به‌رژه‌وه‌ندی زیندوو و پێداویستی جوتیاراندا موقاومت بكات؟
ترسی تیپ و تاقمی تییه‌ر و دێهاتیه‌كانیش هه‌ر له‌وه بوو. ئه‌وان ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر كومۆنی پاریس سێ مانگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌دا له پێوه‌ندیدا بێت، راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری جوتیارانی لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌و هۆیه بوو كه به‌دوای گه‌مارۆی پاریس له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بوون، ئه‌ڵێی پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا ده‌گرن.
كه‌وایه ئه‌گه‌ر كومۆن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌موو چین و تووێژی ساڵمی كۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسه بوو. وه به‌مپێیه ده‌وڵه‌تێكی میللی بوو. له به‌رانبه‌ر ئه‌رته‌شی پڕوسدا كه دوو ئه‌یاله‌تی فه‌ڕه‌نسه‌ی دابوو به ئاڵمان، كومۆن كرێكارانی هه‌موو جیهانی بانگه‌واز ده‌كرد.
ئیمپراتوری دووهه‌م جه‌ژنی ته‌زویرچیان جیهان بوو. كڵاوبه‌ردارانی هه‌موو وڵاتان بۆ به‌شداری له مه‌جلیسه‌كانی عه‌یاشی و تاڵان كردنی خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسه له هه‌موو لایه‌كه‌وه كۆببوونه‌وه. له حاڵی حازردا، ده‌ستی راستی تییه‌ر، واته كانێسكۆی واڵاك (خه‌ڵكی والاشی له ویلایه‌تی رومانی له جنوبی كێوه‌كانی كاریات) به‌دنێوه و ده‌ستی چه‌پیشی واته ماركوفسكی سیخوڕی روسیه‌یه. كومۆن شانازی گیانبه‌ختكردن له رێگایه‌كی به‌رزی پێشكه‌ش به خارجیان كرد. بۆرژوازی له كاتی شه‌ڕدا كه ئاكامی خه‌یانه‌تی خۆی بوو و شه‌ڕی نێوخۆیی كه به‌رهه‌می پیلانگێڕیه‌كانی به هاوده‌ستی داگیركه‌رانی خارجی، ئه‌و مه‌جاله‌ی په‌یداكرد تا نیشتمان په‌روه‌ری خۆی به گرتن و كوشتنی هاوڵاتیانی ئاڵمانی دانیشتووی فه‌ڕه‌نسه نیشان بدات. به‌ڵام كومۆن كرێكارێكی ئاڵمانی كرد به وه‌زیری كاری خۆی. تییه‌ر و بۆرژوازی و ئیمپراتوری دووهه‌م به‌رده‌وام به هات و هاواری ئه‌وینداری كایه‌یان به له‌هستان ده‌كرد، له راستیدا له‌هستانیان دا به رووسیه، كه ئه‌مانه هه‌موویان جاكه‌شیان ده‌كرد. كومۆن شانازی فه‌رمانده‌یی دیفاع له پاریس‌یان سپارد به رۆڵه‌كانی قاره‌مانی له‌هستان. وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قۆناغه مێژووییه له به‌ر چاوی قه‌یسه‌ریه‌كانی سه‌ركه‌وتوو له شه‌ڕ له لایه‌كه‌وه و ئه‌رته‌شی بێناپارت و ژنراڵه‌كانی بێناپارتیست له لایه‌كی دیكه‌وه بكه‌نه‌وه، ستوونی واندۆمی، هێمای شانازی سه‌ربازی بێناپارتیان هێنایه خوار.
كاره گه‌وره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كومۆن به‌رهه‌می هه‌ڵسووڕانی خۆی بوو. كاره تایبه‌تیه‌كانی كومۆن ته‌نیا ده‌یتوانی ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌یلی حكومه‌تی خه‌ڵك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بێت. كومۆن كاری شه‌وانه‌ی شاگرد نانه‌واكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، عاده‌تی باوی خاوه‌نكاره‌كان كه به بیانوی جۆراوجۆر به‌شێك له حه‌قده‌ستی كرێكارانیان وه‌ك جه‌ریمه كه‌م ده‌كرده‌وه، واته هاوكات كاری یاسادانه‌ر و قازی و میرغه‌زه‌بیان ده‌كرد و پاره‌كانیان ده‌دزین، قه‌ده‌غه‌ن راگه‌یاند و بكه‌رانی سزا ده‌دران. یه‌كێكی دیكه له كاره‌كانی كومۆن ئه‌وه بوو كه به له‌به‌رچاو گرتنی غه‌رامه، كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌و كارگا و فابریكانه‌ی كه به بێ هیچ هۆكارێك داخرابوون یان سه‌رمایه‌داره‌كانیان بێ سه‌ر و شوێن ببوون یان به ئه‌نقه‌ست كاره‌كانیان راگرتبوو، به ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكاران سپارد.
ته‌نیا كرده‌وه‌كانی كومۆن له بواری دارایی كه ژیرانه و له هێندێك بابه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌رم و نیان بوو، ده‌یتوانی له ئاستێكدا بێت كه بۆ شارێكی گه‌مارۆدراو قابلی ته‌حه‌مول بێت. له به‌رانبه‌ر تاڵانی زۆر و زه‌به‌ندی شاری پاریس له لایه‌ن بونگاكانی دارایی و قه‌تعه‌كارانی بیناسازی له نیزامی شارسازی شێوه‌ی هۆسمه‌ن، كومۆن ده‌یتوانی به زه‌وت كردنی داراییه‌كانی ئه‌وان، زیاتر له‌وه‌یكه لویی بناپرات له ئاكامی زه‌وت كردنی دارایی بنه‌ماڵه‌ی ئۆرلێئان به‌ده‌ستیهێنا، به‌ده‌ستبێنێت. هه‌ڵبه‌ت هۆهێن زۆلێرنه‌كان و ئۆلیگارشی ئینگلیس كه به‌شێكی زۆر له داراییه‌كانی خۆیان له رێگای تاڵان كردنی كه‌نیسه‌وه به‌ده‌ستهێنابوو، له‌وه‌یكه كۆمۆن ته‌نیا ٨٠٠٠ فڕانكی له رێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داراییه‌كانی كه‌نیسه بۆ ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ستیهێنابوو، تووڕه بوو.
له حاڵێكدا كه حكومه‌تی وێرسای به مه‌حزی ئه‌وه‌ی هه‌واسی هاته‌وه سه‌رجێگای خۆی و هێزی گرت، تووندوتیژترین ئامرازه‌كانی سه‌ركوتی له دژی كومۆن به‌كارهێنا، له حاڵێدا كه ئازادی بیروباوه‌ڕ له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسه ته‌نیا نه‌ك بۆ نوێنه‌رانی شاره گه‌وره‌كانیش داخرابوو، له حاڵێكدا له وێرسای و شوێنه‌كانی دیكه فه‌ڕه‌نسه وه‌ها دام و ده‌زگایه‌كی پان و به‌رینی سیخوڕی دامه‌زرا كه ده‌زگای سیخوڕی ئیمپراتوریه‌تی دووهه‌م خه‌ونیشی پێوه نه‌ده‌دی، له حاڵێكدا كه له مه‌جلیسی میلی شه‌رمێونانه‌ترین هه‌وڵه‌كان بۆ قسه‌كردن به قازانجی پاریس له نێو عه‌ربه‌ده‌كێشیدا ون ده‌بوو كه “له مه‌جلیسی كه‌م وێنه”ی ساڵی ١٨١٦دا وانه‌بوو، له حاڵێكدا كه خوێنمژانی وێرسای له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی پاریس بوون و كاری كڕینی كه‌سه‌كان و پیلانگێڕیان ده‌كرد؛ ئه‌گه‌ر كومۆن هه‌موو قه‌رارداده‌كانی وه‌ك كاتی ئاشتی حه‌قیقی رێز لێ بگرتایه و لیبراڵیزمی بپاراستایه، ئایا شه‌رمێونانه خه‌یانه‌تی به ئه‌ركی مێژوویی خۆی نه‌ده‌كرد؟ حكومه‌تی كومۆن ئه‌گه‌ر له جۆری تییه‌ر بوایه، له راگرتنی رۆژنامه‌كانی كومۆن له وێرسایدا وه‌ك هه‌لێكی له‌بار كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت تا رۆژنامه‌كانی حیزبی نه‌زم له پاریس رابگرێت.
له‌و كاته‌دا كه تییه‌ر و تیپ و تاقمه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌نیسه‌یان وه‌ك ته‌نیا رێگای رزگاری فه‌ڕانسه ته‌وسیه ده‌كرد، كومۆنی بێ دین، شاراوه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ومه‌عه‌ی پیكپوس و كه‌نیسه‌ی سه‌ن لورانی روو كرد. له حاڵێكدا كه تییه‌ر مداڵی ده‌خسته ملی ژێنراڵه‌كانی بێناپارتیست بۆ ئۆستادیان له دۆڕاندنی شه‌ڕه‌كان و واژۆ كردنی قه‌راردادی ته‌سلیم و جگه‌ره پێچاندنه‌وه له ویلهێڵم شۆهه، كومۆن كه ده‌یدیت ژێنراڵه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌ركه‌كه‌یاندا كه‌مكاری ده‌كه‌ن، وردیانی ده‌كرد و رایانی ده‌گرت؛
ئایا له‌سه‌ركار لابردنی ئه‌ندامێكی كومۆن به فه‌رمانی كومۆن، ئه‌ندامێك كه به نازناو خۆی له كومۆندا جێ كردبووه‌وه و له “لیون”دا به‌هۆی مایه‌پووچ ده‌رچوونێكی ساكار به شه‌ش رۆژ زیندان مه‌حكوم كرابوو، سووكایه‌تیه‌كی ئاشكرا نه‌بوو به ژوول فاوێری موته‌قه‌لب، كه هێشتاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسه بوو و له كاری فرۆشتنی فه‌ڕه‌نسه به بیسمارك و داسه‌پاندنی حوكمه‌كانی به‌سه‌ر بێلژیكدا –بلیمه‌تی حكومه‌تی- بوو.
*له كتێبی شه‌ڕی نێوخۆیی له فه‌ڕه‌نسه وه‌رگێراوه. هێندێك كورت كراوه‌ته‌وه.
له گۆڤاری پێشره‌و ژماره ٣٢٧ وه‌رگیراوه
Add Comment