وتار

ژینا ئیسلام لەرزەیەکە

ژینا نمونەیەک لە ئازایەتی ژنانی ئازادیخواز دەردەخا کە دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی دابونەریتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەرزاندوە.
حیجاب کە ئاڵای ئەم دەسەڵاتە کۆنەپەرستەیە ئەمڕۆ ڕیسواکراوە و بەمەش کۆڵەکەیەکی هەژمونی فکری ئەم دەسەڵاتە ئیسلامیە لە ناو خەڵکدا لەق بوە.
بێگومان دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی جمهوری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی ڕاپەڕینێکی چەکدارانەی کرێکاران و ژنان و پیاوانی ئازادیخوازەوە کۆتایی پێ دێت، بەڵام ئەم زەمین لەرزانەی حوکمە ئیسلامیەکانیش ڕاپەڕینێکی کەلتوری و فکرین دژ بە یاساکانی کۆنەپەرستی ئیسلامی، کە ڕێگە خۆش دەکەن بۆ شکاندنی کۆتە سیاسی و سەربازیەکانی ئەم ڕژێمە سەرکوتگەرەی سەرمایەداری لە ئێراندا.
ژنان و خەڵکی ئازادیخوازی ئێران دەیانەوێ بە ئاگرتێبەردانی ئەم حیجابە پەیکەرەی سامناک و ترس و تۆقاندنی ئەم ڕژێمە ئیسلامیە لەناوبەرن.
ترس و کاردانەوەی بزوتنەوەی ئیسلامی و ئیسلامیەکانی کوردستانیش لە بەرامبەر پشتیوانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی عێراق لە خەباتی ژنانی ئێران لە سوتانی حیجابدا، لە پێناو بەرگرتن بە ئاگری ئەم ڕاپەڕینە کەلتوری و فکریەیە دژی یاسا و دەسەڵاتی ئیسلام و پۆست وسەرمایەی کەڵەکەبوی حزبەکانیان لە کوردستاندا، کە لەسایەی نۆکەری بۆ ئەم قەڵای کۆنەپەرستیانەی ئێران و ناوچەکەدا دەتوانن بیپارێزن.

Add Comment

Click here to post a comment