وتار

چۆن له پارادۆکسی ناسیونالیزمی کورد تێدەگەین ؟

بەڕێز Garmyan Mohemad کومینتیکی له سه ر پوستیکم “هەڵوێستی موڵکانه فرۆشی سیاسی پارتی و یەکێتی بەرامبەر تورکیا” نوسیوه و ده لیت ئه م هه لویسته ی پارتی و یه کیتی “مەیخەرە ئەستۆی ناسیونالیزمی کوردیی، چونکە تورکیاش ھێندەی بارزانیەکان دژی ناسیۆنالیزم و نەتەوەسازیی کوردی نین.”
من له وه لامی ئه م پارادوکسه ی یه کیتی و پارتی دا که ناسیونالیستن و هاوکاری حکومه تی تورکیای دژی ناسیونالیستی کورد ده کا رونم کردوته وه که:
پارتی و یەکێتی نازناوی دوەمیان کوردایەتیە واتە بەشی کورد لە دەسەڵات و داهات لە عێراقدا. لێرەدا ناسیونالیزمی کورد خزمەت بە شەرعیەتدان بەم بەشەی ئەم دوو حزبە دەکا لە دەسەڵاتدا و ٣٠ ساڵە ئەم ناسنامە و نازناوە خێرێکی ئایدیۆلۆژی و مادی بەم دوو حزبە داوە. ئەمە ناسیونالیزمی پراکتیکە و مەرج نیە ناسیونالیزم دەوڵەت دروست بکا بەڵکو ئەرکی ئەم ئایدیۆلۆژیە بریتیە لە دروستکردنی ناسنامەیەک بۆ بورژوازی کورد تاکو بتوانێ ڕەوایەتی بە دەسەڵات و بەشی خۆی لە داهاتدا بدات و ئەمەش سێ دەیەیە لە کوردستانی عێراقدا پیادە دەکرێ و تورکیا کێشەی لەگەڵ دەوڵەتی کوردی و ئایدیۆلۆژی ناسیونالیزمی کوردیشدا هەبێت مانای ئەوەنیە کە ڕیکەوتنی ئابوری و سیاسی و ئەمنی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەم نەیارەی ناسیونالیزمی کورددا بەمانای ناسیونالیست نەبونی یەکێتی و پارتی دێت، لەبەرئەوەی ناسیونالیزم بریتیە لە نازناو و ناسنامەیەک کە خۆی خزمەت بەو بەرژەوەندە مادیانەی ئەم ٢ حزبە دەکەن و بەرژەوەندە مادی و سیاسیەکان چوارچیوە و سنوری ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیزم دیاری دەکەن نەک بە پێچەوانەوە. هیوادارم کاتت هەبێت ئەم دیمانەیەم بخوێنیتەوە تا بزانی بە کردەوە ناسیونالیزمی یەکێتی و پارتی لە عێراقدا ماناچیە؟

Add Comment

Click here to post a comment