وتار

یەکێتی له تۆڵەی بۆمبارانی جمهوری ئیسلامی ئیراندا خۆپیشاندەرانی سلێمانی بوردومان کرد

یەکێتی له تۆڵەی بۆمبارانی جمهوری ئیسلامی ئیراندا خۆپیشاندەرانی سلێمانی بوردومان کرد ! شازی دەسەڵاتی پاشکۆ و بەکرێگیراو!
لەمڕۆدا کە جمهوری ئیسلامی موشەکبارانی خەڵکی کوردستان دەکا
شانازیە بۆ خۆپیشاندەرانی ئازادیخوازی سلێمانی و کوردستان کە بۆ پشتیوانی لە ژنان و خەڵکی شۆشگێڕی ئێران دژ بە جمهوری سەرکوتگەری ئیسلامی هاتنە مەیدان. شەرمەزاری و ڕیسوایشە لەم ڕۆژەدا کە یەکێتی نیشتمانی بەسەرکوتی ئەم خۆپیشاندانە سوپاسی موشەکبارانەکەی ڕژێمی سەرکوتگەری ئێران دەکا.
ئەم ڕژێمە سەرکوتگەرانە سەرەڕای جیاوازی نەتەوە و زمانیان یەک بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە دوژمنی خەڵکی ئازادیخواز و ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستانن. ئێمەی خەڵکی ئازادیخواز و ستەملێکراوی ئێران و کوردستانیش یەک بەرژەوەندی و چارەنوسی هاوبەشمان هەیە کە لەناوبردنی ئەم دەسەڵاتە سەرکوتگەرانەیە و ڕزگاری و ئازادیە لەدەست ئەم ڕژێمە سەرمایەدارانە.

Add Comment

Click here to post a comment