وتار

هەڵوێستی موڵکانه فرۆشی سیاسی پارتی و یەکێتی بەرامبەر تورکیا

هەڵوێستی موڵکانه فرۆشی سیاسی پارتی و یەکێتی بەرامبەر تورکیا
تورکیا دەریچەی ئابوری و سیاسی و سەربازی و ئەمنی پارتیە،
هەربۆیە ئەم حزبە نەک هەر خەڵکی ئەو گوندە سنوریانەی کردۆتە قوربانی هێرشەکانی تورکیا بەڵکو ئامادەیە هەموو کوردستان بکاتە سەربازگەی ئەو دەوڵەتە.
پارتی بەرامبەر خوپیشاندانه کانی خەڵکی عیراق دژی هیرشه کانی تورکیا تەنیا دەبێ ئارەقی خەجاڵەتی بۆ سەرانی تورکیا بسڕێ . ئەمە دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کوردە کە بۆ سێ دەیەیە خەڵکی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵێنێ کە نەک هەر خۆی سەرکوتی خەڵک دەکا بەڵکو سوپای دەوڵەتانی تورکیا و ئێرانیش دەپارێزن لەکاتێکدا کە خەڵکی کوردستان دەکوژن.
پارتی و یەکێتی نەک دەسەڵاتێکی ئابوری موڵکانەستێنن بەڵکو دەسەڵاتێکی موڵکانە فرۆشی سیاسیشن بە تورکیا و ئیران . سەروەرێتی و دەوڵەتداری ئەم دوو حزبە لەم جۆرە فرۆشتنی خوێنی خەڵکی کوردستاندایە بەهەر هێزێک کە مانەوەی دەسەڵاتی میلیشیایی ئەوان پێویستیەتی .

Add Comment

Click here to post a comment