کەمپینی بەرگرتن بە سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین; پەیامی دەست خۆشانە ئاراستەی بریاری کشانەوەی ئیمزای
سێ پهرلهمانتار لە پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئاینیەکان دەکا کە بریتین له (عهلی حسین فهیلی بڕیاردهری
لیژنهی ئهوقاف و كاروباری ئاینی له پهرلهمانی كوردستان و سهمیره عبدڵا ئیسماعیل و عبدالرحمان حسێن
زاخۆیی ئهندامانی پەرلەمانی کوردستان).
عهبدورهحمان زاخۆیی لهلێدوانێكیدا بۆ ماڵپهڕی;ئێن ئارتی; رایگهیاند دهبینین كه پڕۆژه یاساكه زیندانیكردن
و سزادانی تێدایهو پێمانوایه دهبێت مهترسی بۆ سهر ئازادی بیروڕا بۆیه ئیمزاكانمان كشاندهوه
کەمپینی بەرگرتن بە سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین" ئەم هەنگاوە بەسەرکەوتنی دەنگی
ئازادیخوازی لە کوردستان دەزانێت وبانگەوازی ئەو پەرلەمانتارانەی تری ناو ئەم پڕۆژەیە دەکا
کەهەڵوێستی ئازادیخوازانەی لەم چەشنە بنێن بۆ کێشانەوەی ئیمزاکانیان لەم یاسایەی ئازادی
رادەربڕینی خەڵکی کوردستان پێشێل دەکا.
ئاشکرایە کە ڕێگای دایەلۆگ و گفتوگۆی رۆژنامهنووسان ، پهرلهمانتاران ، مامۆستایان و رێكخراوهكانی
كۆمهڵگای مهدهنی و سهندیكای رۆژنامهنووسان و پسپۆرانی مافی مرۆڤ و كهسایهتیه كۆمهلایهتییهكان و
یاسا ناسان وسەرجەم ئازادیخوازانی کوردستان بۆ دانانی یاسایەک کە پاراستنی مافەکانی ئینسان و ئازادی ڕادەربڕین
دابین بکا ئەمڕۆ کۆمەڵگەی کوردستان بەرەو پێشکەوتن دەبات، نەک یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئاینیەکانکە خەڵک
لەسەر نوسین ١٠ساڵ زیندانی بکا و ٥٠ملیۆن دینار غەرامەی بکا و دەزگای ڕاگەیاندنەکان دابخا،کە بێگومان ئەم
یاسایە زیانێکی گەورە بە کولتوری گفتوگۆ و ڕاگۆڕکێی ئازادانە لە کۆمەڵگادا دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆکاری
بەرھەمھێنانی بێدەنگییەکی گەورە و زیندانیکردنی عەقڵ و ڕەخنە وداهێنان ،وە خزمەت بەگەورەکردنەوەی گروپە
توندڕەوە دینیەکان و تاکڕەوی سیاسی لە کوردستاندا دەکا.
کەمپینی بەرگرتن بە سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕینداوا لەهەموو ئازادیخوازانی کوردستان و دەرەوە دەکا کە
داوای کشانەوەی پڕۆژەاسای پاراستنی پیرۆزیە ئاینیەکان لەپەرلەمانی کوردستان بکەن و ئەم کەمپینەش تا گەیشتن
بەم خواستە لەهەوڵە ئازادیخوازانەکانی بەردەوام دەبێت.
کەمپینی بەرگرتن بە سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین
11/10/2012
Add Comment