نارەزایەتیەکان

” کۆمەڵەی سێکولاری بەریتانیا “

ڕاپۆرتێکی کورت سەبارەت بە بەشداری وەفدی ” ناوەندی سێکولار لە کوردستان ” لە یادی ١٥٠ ساڵەی دامەزراندنی ” کۆمەڵەی سێکولاری بەریتانیا ” … 14124868_10209754475556714_4220421934700063855_o
لەیادی ١٥٠٠ ساڵەی کۆمەڵەی سێکولاری بەریتانیا لە ژێر دروشمی “پێکەوە ژیانێکی باشتر” وەفدێکی ناوەندی سێکولار لە کوردستان کە پێک هاتبوو لە ” ئاسۆ کەمال ، ویلیام میلەر و گۆنا سەعید ” بەشداریان کرد. لەم بۆنەیەدا سەرەتا سەرۆکی ناشنال سێکولار سۆسایەتی (Terry Sanderson)(وێنەی ٢و٣) باسی دەوری ١٥٠ ساڵەی ڕێکخراوەکەی کرد،وە پاشان دکتۆر دێبرا لاڤین(Deborah Lavin ) (وێنەی چوارەم) باسێکی مێژوویی لەسەر دامەزرێنەرانی کۆمەڵەکە و بار و دۆخی ئەو کاتەی بەریتانیا پێشکەش کرد، کەتیایدا باسی سەرەتای سەرهەڵدانی بزوتنەوەی سێکولاریستی کرد لە بەریتانیا ناوەراستی سەدەی نۆزدەوە . دواتر سێ پانێل و باسێکی سەرەکی پێشکەشکرا لە لایەن چەندین کەسایەتی ناسراوی نێو بزوتنەوەی سێکولاریستی جیهانی کە لەنێویاندا ماجد نەواز و دوگلاس مورەی و رەهێل رەزای (وێنەی ٦ ) تێدا بوو . باسەکان لەسەر کار و چالاکیەکان لە بواری خوێندن و کار لە ناو UN ,EU و هەروەها گفت و گۆ سەبارەت بەدەوری ئیسلام و ئیسلامی سیاسی ، وە باسێکی پرۆفیسۆر جاک (Jacques Berlinerblau) لەسەر سێکولاریزم چیە؟. گۆنا سعید وەک وەفدی ناوەندی سێکولاریش لەسەر کارەکانی ناوەندی سێکولار و کۆکردنەی نزیکەی ١٠٠ هەزار واژۆ بۆ دەستوری سێکولار لە کوردستان و خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٥ شاری بەغداد کە شیعاری : نان ، کار و دەولەتی مەدەنی ” بەرزکرابوەوە قسەی کرد وەک نمونەیەک لەوەی خەڵک دەسەڵاتی دینی ناوێ و سێکولاریزم وەڵامە بەو شەڕ و دواکەوتویەیی ئیسلامی سیاسی سەپاندویەتی بەسەر ناوچەکەدا . هاوکات لەسەر دەوری قوتابخانە دینیەکان لە بەریتانیا و دەوری دەولەتی سعودیە و ئیسلامی سیاسی قسەی کرد و داوای کرد کە کار بۆ چاودێریکردنی ووردی ئەو قوتابخانە دینیانە بکریت کە بە پارە و پوولی ئەمانە دروست کراون بونەتە مۆڵگەی دروست کردنی جیهادیەکان ، وە داوای ڕزگارکردنی مناڵانی کرد لەدەست ئەمانە . بەشداریەکانی ناوەندی سێکولار پێشوازیەکی گەورەی لێکراو لە نێو کۆبونەکەدا ، ناوەندی سیکولار لە کوردستان ناسێنرا بە زۆربەی ئامادەبوان . هەروەها ئەندام و کەسایەتیە ناسراوەکانی بزونتەوی سێکولاریزم لەبەریتانیا و لە جیهان بەشداریان کردبوو و خۆشحالیان دەربڕی بە دروست بوون و ناسین و دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی سێکولار لە کوردستاندا ، لە نیو ئە کەسایەتیانەدا پرۆفیسۆر ڕیتچارد داوکینز، پرۆفیسۆر پیتەر ئەتکینس و دوگلاس مورەی و ماجید نەواز . کەناڵی یوتویبی ” نان و گوڵی سور ” ئامادە بوو چاوپیکەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ وەفدەکە ئەنجام دا . وە لە کۆتاییدا ئامادەبوان لەئامادەکاریەکان بۆ کۆڕی داهاتوی ناوەندی سێکولار لە لەندەن لە مانگی نۆڤەمبەردا ئاگادارکرانەوە و پرۆفیسۆر ڕیچارد دۆکینز (وێنەی ١ و ٥)بە خۆشحاڵیەوە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەشداری لەو پانێڵەی ناوەندی سێکولاردا.

Add Comment

Click here to post a comment