ڕیفراندۆم

فەوزاى ئیرهابى ئیسلامى و ئیحتلالى ئەمریکا و خەتەرى چاوەڕوانکراوى بۆ سەر کوردستان

سەرووتار
فەوزاى ئیرهابى ئیسلامى و ئیحتلالى ئەمریکا
و خەتەرى چاوەڕوانکراوى بۆ سەر کوردستان
ئەو فەوزاى ئیرهابەى تاقمەکەى سەدر و کۆنەبەعسى و ئیسلامیەکان لەشارەکانى عێراق دروستیان کرد ئایندەیەکى تاریکى خستۆتە بەردەم کۆمەڵگا.ئەم هێزانە دەیانەوێت لەڕێگاى ئیرهابەوە دەسەڵاتى ئیسلامى خۆیان بسەپێنن.تاقمەکەى ێدر ئەمڕۆ نوێنەرایەتى سەرجەم ئیسلامى سیاسى دەکات لەشەڕ لەگەلڕ ئەمریکادا بۆ سەپاندنى حکومەتى ئیسلامى و دەستور و شەریعەتى ئیسلامى. هەروەک تاقمى ئەنێار ئیسلام لە کوردستان نوێنەرایەتى سەرجەم ئیسلامیەکانى دەکرد لەشەڕ لەسەر دەسەڵات و هەموو ئەو هێزانەش هاوکارى وپشتیوانى ئەو تاقمە تیرۆریستەیان دەکرد.ئێستاش لە سیستانىیەوە بگرە تا مەجلس ئەعلاى ئیسلامى و حیزبى دەعوەى ئیسلامى هەموویان یەک جەبهەى هاوبەش لەگەلڕ تاقمە تیرۆریستەکەى ێدرو جەیشى مەهدیەکەیدا پێک دەهێنن و بەموو بەرژەوەندى و بەدیلەکانیان لێک جیاناکرێتەوە هەرچەند هەریەکەیان بەرپرسیارێتى لایەنێکى ئەم جەبهەیەیان گرتبێتە ئەستۆ.
ئیرهابى کۆمەڵگاى عێراق بنەماى ستراتیژى هاوبەشی ئەم هێزە کۆنەپەرستانەیە بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى ئیسلامیان.ئەمڕۆ کۆمەڵگاى عێراق بەهۆى فەوزاى ئیرهابى ئیسلامیەکانەوە ڕوەو نابوتى یەکجارى بۆتەوە.سەرجەم بوارەکانى ژیان وەستاوە و ئەمنیەت بەهیچ شێوەیەک نەماوە و تاڵان و بڕۆیى جەماعەتى ێدر هەموو شارى گرتۆتەوە.بەکورتى سڕینەوەى هەموو شوێنەواریکى ژیان ومەدەنیەت هەدەفى ئەم فەوزاى ئیرهابەیە و لە ڕێگەی نابوتى هەموو ژیان و ئەمنیەتى خەڵکەوە ئەمڕۆ ئیسلامیەکان دەتوانن زەمینەى باڵادەست بونى خۆیان و سەپاندنى شەریعەت و دەسەڵاتى ئیسلامى دابین بکەن.
جمهورى ئیسلامى ئێران نەخشەداڕێژەرى ئەم فەوزاى ئیرهابەیە و ئێستا عێراقى کردۆتە پێشى جەبهەى شەڕى خۆى لەگەلڕ ئەمریکادا.خەون و نەخشەى ئیران دروستکردنى جمهوریەکى ترى ئیسلامیە کە ببێتە پاڵپشتى تاکو لەڕێگەیەوە نەک تەنها خۆى لەخەتەرى ڕوخان بپارێزێت بەڵکو بتوانن پێکەوە ناوچەکە کۆنترۆل بکەن .
ئەم ڕوداوانە نیشانى دەدات کە نەخشەى ئەمریکا بۆ داگیرکردنى عێراق و دانانى مەجلسى حوکمى تێکەلڕ لە ئیسلامى و قەومى وعەشایرى نەک نەیتوانیوە وەزعى عێراق بەرەو ئارامى وئاسودەیى بەرێت بەڵکو ئەم نەخشە وسیاسەتەى ئەمریکا خۆى سەرچاوە و درێژە پێدەرى ئەم فەوزا وئاژاوە بەردەوامەیە. سیاسەتى عەسکەرتاریەتى ئەمریکا نەیتوانیوە هیچ ئەمنیەت و گوزرەانێک بۆ خەڵکى عێراق دابین بکات وە هاوکات نەخشەى سپاردنى دەسەڵات و داڕشتنى دەستور بە پآى بەرژەوەندى و خواستى ئیسلامى سیاسى وقەومییەکان هیچ ئاکامێکى ترى نابێت جگە لە زەمینە خۆشکردن بۆ شەڕى مقاوەمەتى کۆنەپەرستانەى ئیسلامى وبەعسیەکان و شەڕى قەومى ومەزهەبى نێو ئەندامانى مەجلسى حوکم وحزبەکانیان لەسەر تەقسیمى فدرالى و مەزهەبى دەسەڵات لە عێراقدا . لەسایەى ئەم سیاسەتانەى ئەمریکادا عێراق لە گێژاوى شەڕى نەبڕاوە و سیناریۆیەکى ڕەشدا دەبێت وبەبآ چونە دەرەوەى ئەمریکا لەعێراقدا هیچ ئایندەیەکى ئارام وئاسودە و خۆشگوزەرانى بەنسیبى خەڵک نابێت.
خەڵکى عێراق ئەمڕۆ پێویستیان بە جەبهەیەکى سێهەم هەیە تاکو لەخەتەرى ئیسلامى سیاسى و لە نەخشەى سیناریۆى ڕەشى ئەمریکاش ڕزگاریان بکات. خەتەرى تاقمەکەى ێدر سەرەتاى خەتەرى کۆنترۆلى دەسەلاتە لەلایەن ئیسلامیەکانەوە و سەپاندنى حکومەتێکى ئیسلامیە بەسەر خەڵکدا. شەڕى ێدر و ئەمریکا بە هەر کوآیەک بگات ئەم فەوزاى ئیرهابە لەلایەن ئیسلامیەکانەوە بۆ کردنى دەسەڵاتى خۆیان بەئەمرى واقیع سوودى لێوەردەگرن و درێژەى پآدەدەن.هەربۆیە کارى جەبهەى سێهەم ئەوەیە کە هەرچى زووتر کۆمەڵگا دژ بەم فەوزاى ئیرهابیەى عەسکەرتاریەتى ئەمریکا وشەڕى خۆسەپاندنى ئیسلامیەکان هان بدات وڕێک بخات و دەسەڵاتى نوینەرانى ڕاستەقینەى خەڵک کە خوازیارى ئازادى وعەلمانیەتن لە جیگایاندا دامەزرێنآ.
کوردستان هەرچەند لەم فەزایە بەدوور بوە بەڵام ئیاندەیەکى تاریک کە سایە بەسەر عێراقدا دەکات هیچ ڕۆشنایەکى بۆ ئایندەى خەڵکى کوردستان تێدا بەدى ناکرێت و پێویستى بەهەنگاوى خێراتر بۆ یەکلایى کردنەوەى چارەنوسى کوردستان دەخاتە دەستورى خەڵکەوە. خەڵکى کوردستان دەبێت خۆى ئامادەبکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ئەم ئەوزاعە پەشێو و فەوزایە و هەوڵ بدات ئایندەیەکى دوور لە خەتەرى کەوتنە ژێر دەستى حکومەتى ئیسلامى بۆ خۆى زەمانەت بکات. وەزعى ئێستاى کوردستان هەروا بەردەوام نابێت و هەڕەشەى ئیسلامیەکان دژ بە خەڵکى کوردستان لەگەلڕ باڵادەست بونیان جدى تر دەبێتەوە . ئەوان لە ئێستاوە شمشێرى حکومەتى ئیسلامى بەرامبەر بە خەڵکى کوردستان بەرزدەکەنەوە و سبەینآ بەناوى ئەو حکومەتەوە هێرش دەکەنە سەر کوردستان . هەربۆیە بەپیچەوانەى سیاسەتى پاشکۆیەتى ئەحزابى ناسیونالیستى کوردى بۆ ئەمریکا دەبێت خەڵکى کوردستان خۆى لە گێژاوى شەڕى هەردوو بەرەى ئیرهابى ئیسلامى و ئەمریکا بەدوور بگرێت و لەپێناو زەمانەتکردنى مافى جیابونەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسى کوردستان لە رفراندۆمێکى ئازاددا خەڵکى کوردستان بێتە مەیدان.

Add Comment

Click here to post a comment