نێوه‌ند *سةرةنجام لةكوَتايى سالَى 2008جةلال تالَةبانى سكرتيَرى يةكيَتى بةثروَذةيةك كةلةذيَر ناوى”جياكردنةوةى حيزب لةحكومةت” لةثيَناوى ضاكسازيى ثيَشكةشكرد، دانى بةو راستيية دانا طةندةلَى كوردستانى تةنيوةتةوةوحيزبةكةشى بةرثرسيارتييةكى زوَرى ئةم طةندةلَييةى دةكةويَتة ئةستوَ، زوَريَك لةضاوديَرانى باردوَخةكةش باس لةوةدةكةن ئامانجى تالَةبانى لةثرِوَذةكةى قوَستنةوةى روَلَىئةودةنطة نةيارانةية ئيَستا لةريَطاي رِوَشنبيران و روَذنامةنووسانةوة بةرزدةبنةوة، ثرسيارةكةى من ئةوةية لةئيَستاى كوردستاندا يةكيَتى وثارتى دةستيان بةسةر هةرسىَ دةسةلاَتى ياسادانان وجيبةجىَكردن ودادوةريى وبطرة دةسةلاَتى ضوارةميشيان بوَخوَيان قوَرخكردووة ض ضاوةرِوانييةك لةثرِوَذةكةى تالَةبانى دةكريَت؟.
ئاسۆ کمال:چاکسازی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیدا باس ده‌کرێت که بوه‌ته میحوه‌ری ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر دژ به ئیداره‌ی یه‌کیتی و پارتی. ئه‌م ئیدعا و شیعارانه‌ی چاکسازی له ژیر فشاری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دایه که خه‌لک به گشتی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه‌ی هه‌یه و له‌ڕاستیدا شتێک نیه جگه له هه‌وڵی ئه‌م حزبانه بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه. به‌ڵام چاکسازی له چیدا ده‌که‌ن؟ ده‌ڵین جیاکردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت. ئه‌مه مومکین نیه. له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له کوردستاندا میلیشیاییه و کوردستان خۆی ده‌وله‌ت نیه و ناسنامه‌ی سیاسی و حقوقی و نیوده‌وڵه‌تی دیار نیه و به‌م شێوه‌یه‌ش ناتوانێ باس له سیسته‌می سیاسی مه‌ده‌نی له کوردستاندا بکه‌ین. کوردستان به‌شیکه له عیراقێکی ئاینده نادیاری پڕ کێشه‌ی یه‌کلایی نه‌کراوه له‌گه‌ل مه‌رکه‌زێکی ناجێگیردا.ئه‌مه زه‌مینه‌ی سیاسی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حزبه‌کانه له عیراق و کوردستاندا. ئاشکراشه که گه‌نده‌ڵی به‌شی جیانه‌کراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییه و باسی چاکسازی و جیاکردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت هیج زه‌مینه‌یه‌کی واقیعی نیه و ته‌نها پۆشینی ده‌مامک و ماسکی هه‌لخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی ناڕازی بوونه له وه‌زعی مه‌وجود له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه تاکو خه‌ڵک له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆیاندا به‌دیار چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه بهێڵنه‌وه.
قه‌یران و گرفته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م سیسته‌می میلیشیایی ئه‌م حزبانه و زه‌مینه سیاسی مانه‌وه‌ییدایه که سه‌رگه‌ردانی سیاسیه و ڕێگاچاره‌که‌شی دامه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و هاتنه‌سه‌رکاری سیسته‌میکی عه‌لمانی و مه‌ده‌نیه. به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه هیچ چاکسازیه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌کیتی و پارتیدا وه‌ڵامی کێشه سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریه‌کانی به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان ناداته‌وه.
نێوه‌ند **ثرِوَذةكةى تالَةبانى ثيَويستة رةزامةنديى ثارتي ديموكراتى كوردستان بةتايبةتى تر بنةمالَةى بارزانى بةدةستبهيَنيَت ئيَستا سةروَكايةتى حكومةت وهةريَمى كوردستانيان لةدةستداية لةمبةر ئةوبةريش قسة لةسةر ئةوةدةكريَت تالَةبانى بةثيَشكةشكردنى ئةم ثرِوَذةية دةيةويَت كيَشةكانى ئةمرِؤى ئيدارةى يةكيَتى لةطةلَ ثارتيدا دابةشبكات ثرسيارةكةى من ئةوةية تاضةند طةشبينن بةوةى سةركردايةتى ثارتى ديموكراتى كوردستان رِةزامةنديى لةسةر ئةم ثروَذةيى دةرببرِيَت؟.
ئاسۆ کمال: پارتی کیشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدایه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداره‌که‌ی به‌ڵام یه‌کێتی باڵێکی ناوخۆی حزبه‌که‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان کردۆته فشارێک به‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی ئێستای یه‌کێتیه‌وه تاکو له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی حزبه‌که‌یاندا ئامانجه‌کانی خۆیان بپێکن. پرۆژه‌ی تاله‌بانی ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی کیشه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری حکومه‌تی هه‌رێمی هاوبه‌شیشیاندا ئاراێش کراوه به‌ڵام له ڕاستیدا ڕووی له لابردنی فشاری ناوخۆی یه‌کیتی یه نه‌ک پرۆژه‌یه‌کی جدی بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. ڕووی گه‌نده‌ڵی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌یه.که‌ئه‌مه سیمای هاوبه‌شی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیشه.ئه‌م سیسته‌مه بنه‌ماڵه‌ییه لای پارتی جێگیره و ئه‌وه‌ی ئه‌بێت به ئه‌ندامی پارتی له‌پێشدا ئه‌م وه‌لائه‌ی بۆ بارزانی قبوڵ کردوه.به‌ڵام لای یه‌کێتی ئه‌م تاک ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌ی تاله‌بانی وه‌ک بنه‌ماڵه تا‌زه‌تره و له‌به‌رامبه‌ریشدا که‌سایه‌تی و باڵی تر هه‌ن که شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و ئاینده‌ی یه‌کێتی دوای تاله‌بانیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی توندترکردۆته‌وه. هه‌ربۆیه به‌نه‌بوونی ئه‌م مه‌سه‌لانه له‌ناو پارتیدا پرۆژه‌ی چاکسازی تاله‌بانی ئاڵا هه‌ڵگری نیه و خودی پارتیش له‌ڕێگه‌ی کۆنترۆلی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ڕێگه‌نادات له‌ناو پارتیدا مه‌رکه‌زی ده‌سه‌ڵاتی تر دروست ببێت و له‌دژی یه‌کتر بکه‌ونه په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداری و مالی،وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌کێتیدا ڕۆژانه ده‌یبینین.ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌ردوولا جدی نیه و زیاتر پروپاگه‌نده‌یه‌که که له ناو حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نمونه‌ی زۆره به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی و دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی ئه‌مانه‌ی له‌ده‌یان ساڵی حوکمدارێتیاندا که‌م کردبێته‌وه.
نێوه‌ند **هةر لةسةرتاى بلاَوكردنةوةى ثرِوَذة ضاكسازييةكةى تالَةبانيدا لةلايةن بةشيَك لةضاوديَرانةوة ئةو دةنطة بةرزبووةوة ثرِوَذةكة تةنيا وةك سةرنجيَكى ئازارشكيَنى كاتى بةكارديَت ومةحالَة سةر بطريَت ئةم بوَضونانةش لةسةر ئةو بنةمايانة سةرضاوةى طرتووة ئةم ثرِوَذةية لةزيانى حيزبةكانة وقازانجى خةلَكيية وثارتةكانى باشوورى كوردستانيش هيض كات ئامادةى ئةوةيان نيية خوَيان بكةنة قوربانى بةرذةوةندييةكانى خةلَكى كوردستان ثرسياريَك كةليَرةدا ديَتة ثيَش ئةوةية ئايا تالَةبانى لةهةموو تاكيَكى كوردستان زياتر ئةو راستيية دةزانيَت جيَبةجيَكردنى ئةم ثروَذةية لةثيَشدا زيانة بةبنةمالَةكة خوَى وثاشان حيزبةكةى بوَضى ثرِوَذةيةكى واثيَشكةش دةكات؟.
ئاسۆ کمال: هۆیه‌کانی ناچاربوونی ته‌له‌بانی به پێشکه‌ش کردنی پرۆژه‌ی چاکسازی ئه‌مانه‌یه:
یه‌که‌م: ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر دژ به ئیداره‌ی یه‌کیتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاینده‌ی یه‌کێتی داناوه له به‌رامبه‌ر پارتیدا.
دووه‌م: ده‌رهێنانی ئه‌م کارتی فشاره له‌ده‌ست ئه‌و باڵه‌ی ناو یه‌کێتی که نه‌وشیروان به‌ناوی ریفۆرمه‌وه له‌ململانێی ناو یه‌کێتیدا به‌لاری ده‌هێنێت.
سێیه‌م: که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌وفشارانه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ناونابانگی گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی تاله‌بانی له‌ئاستی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م فشارانه خودی بێ بنه‌ما بوونی ئه‌م چاکسازیه به میکانیزمی جێبه‌جێکردنه‌وه‌که‌یه‌وه دیاره که بۆ بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی له جێگای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و ئیداری نامه‌ده‌نی و میلیشیایی شکات کردن لای تاله‌بانی کراوه‌ته گه‌ره‌نتی جێبه‌جێکردنی ئه‌م چاکسازیه له‌کاتێکدا ڕووی گه‌نده‌ڵی خۆی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌یه. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر چاکسازی له‌ناو یه‌کێتیشدا پێویست بێت بۆئه‌وه‌ی ببێته حزبێکی مۆدێرن لابردنی ئه‌م سیسته‌می تاک ده‌سه‌ڵاتی و بنه‌ماڵه‌ییه و بونی به‌رنامه‌یه‌کی مۆدێرنه بۆ ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگه که له‌م سیسته‌مه میلیشیایی و عه‌شیره‌تیه ده‌ریکات که سیمای هه‌موو باڵه‌کانی ناو یه‌کێتیه.هه‌ربۆیه ئه‌م چاکسازیه به مانه‌وه‌ی سیسته‌می ئیداری و حزبی ئێستای یه‌کێتیه‌وه له‌ڕاستیدا ده‌سه‌لاتی تاله‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و حزبه‌که‌ی لاوازناکات و هیچ که‌سێکیش ئه‌و پرۆژه‌یه له‌م حزبانه به‌جدی وه‌رناگرێت.له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه سیسته‌مێکه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ری و سیاسی و ئیداری حزب ده‌چیته پێش هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر حزب کۆنترۆلی نه‌کات هه‌موو شتێکی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ستاکتۆر و دامه‌زراوه قانونی و جێگیره‌کانی ئیداره‌ی ووڵاتێک له‌پێشدا پێویستی به بنه‌ما سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه و کوردستان هیچ کام له‌مانه‌ی دیارنیه و ئیداره‌یه‌کی کاتیه له ده‌ستی دوو حزبدا که داهات و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شکراوه‌و هه‌موو شتێک له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ڕێگای ئه‌م دوو حزبه‌وه ده‌چێته‌پێش و هه‌ربۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌م دوو حزبه له‌م ئیمتیازاتانه و به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر حزب و تاکه‌کاندا شتێکی مومکین نیه و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وان تێک ده‌دات و هه‌ربۆیه به هێزی چه‌ک و مادی ڕێگه له له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئیمتیازاته‌نه ده‌گرن. ڕاستیه‌کانی ده‌ست بردن بۆ چه‌ک له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسیاندا و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و یاریکردن به چاره‌نوسی سیاسی کوردستان له‌رابردو و داهاتوشدا ڕاستی ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنێت.
*له‌ژماره 59 ی گۆڤاری نێوه‌ند له لاپه‌ره‌کانی 28 و 29 دا ئه‌م گفتوگۆیه بڵاوکراوه‌ته‌وه
Add Comment