نارەزایەتیەکان

یەکى ئایاری کەرکوک

کرێکاران ،بێکاران ،ئاوارەکان ،لاوان ،ژنان ،خوێندکاران
جەماوەرى ئازادیخوازى شارى کەرکوک
بەناوى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق و بەناوى لیدەرى حزب وبەناوى خۆمەوە پیرۆزبایى گەرمى یەکى ئایار جەژنى جیهانى چینى کریکارتان لێدەکەم.
ئەمڕۆ ڕۆژى یەکى ئایار ڕۆژى جیهانى چینى کرێکارە . ئەمڕۆ لەسەرتاسەرى دنیادا هێزى چینایەتى ئێمەى کرێکاران دێتە مەیدان و ڕێپێوان و خۆپیشاندان سازدەکات تاکو هێزى ملیۆنى خۆمان نیشانى دنیاى زاڵمانەى سەرمایەدارى نیشان بدەین و ڕایدەگەیەنین ئێمە لەمەیدانى خەباتداین بۆ گۆڕینى ئەم دنیا پڕستەم و چەوسانەوەیە بەدنیایەکى باشترى سوشیالیستى. ئەم کۆبونەوە جەماوەریەى ئێمەش لەم گۆشەیەى شارى کەرکوکدا بەشێک لەو هێزە جیهانیە و نیشانى دەدەین ئێمە هێزێکى ئومەمی و ئەنتەرناسیونالیستین و هیچ سنورێکى قەومى و دینى ناتوانێت ڕێگە لە ئێمە بگرێت کە ڕیزى چینایەتیمان و هاوخەباتیمان یەکگرتوبکەین. بۆ ئێمەى کرێکاران و ژنان ولاوان و ئاوارەکان و جەماوەرى ئازادیخوازى شارى کەرکوک یەکى ئایار ڕۆژى دەنگ هەلبڕین و نارەزایەتى دەربڕینە دژ بەو هەلومەرجە دژوارەى کە برسێتى و بێکارى وبآخانەولانەیى ونائەمنى و ترسى شەڕى قەومى تەنگى پآهەڵچنیوین.ئێمە لەیەکى ئایاردا هاتوین و پڕ بە گەرومان هاوار دەکەین ئەم وەزعە چىتر قبوڵ ناکەین.چاوەڕوانى بەسە .
با سەیرى وەزعى خۆمان بکەین ئەمڕۆ دواى ساڵێک لە ڕوخانى ڕژێمى بەعسى فاشست و ڕزگاربونى خەڵک لە دێوەزمەى دیکتاتۆرى دیسانەوە ڕوبەڕوى هەلومەرجێکى نالەبار و پڕلەمەترسى بوینەتەوە. دەسەڵاتى ئیحتلالى ئەمریکى نەک نەیتوانیوە نان و مەعیشەت و ئەمنیەت بۆ خەڵک دابین بکات بەڵکو ئەمڕۆ وجودى عەسکەرى ئەمریکا و ئیدارە قەومى وئیسلامیە دەستکردەى مەجلسى حوکمى بوەتە سەرچاوەى شەڕ وئیرهاب و کێشەى نەبڕاوەى قەومى ومەزهەبى . سەیرى وەزعى مەعیشەت وئاو وکارەبا و خەدەماتى ێحى و خانەو لانەمان بکەین. بۆچى دواى ساڵێک هێشتا زۆربەمان بێکارین ،بۆچى ساڵێکە لایەک لەم شارە کە ئاوارە وخەڵکى بآخانەو لانەیە لەژێرچادر و خانوى ڕوخا و بیناى پەرپوتدا ژیان بەسەر دەبەن و ڕوبەڕوى ترسى دەرکردن ونەخۆشى و گەرماو سەرماى لەتاقەت بەدەر دەبنەوە؟ ئایا عێراق پارەى بلۆکراوى کەمە کە دەتوانرآ لەماوەى چەند هەفتەیەکى کەمدا سەرتاپاى خەدەماتى عیراقى پآچاک بکریًَتەوە ؟ ئایا داهاتى نەوت بۆ کوآ دەچآ کە وەک جارانى لێهاتوەتەوە و دەکرآ خەڵکێکى زۆرى پآ تەوزیف بکرێت و حەقى بێکارى بە بێکاران بدرێـت؟ ئایا زەوى کەمە تا بدریتە ئەو ئاوارانە و چىتر لەشارى خۆیاندا ئاوارە نەبن؟ سیاسەتى ئەمریکا و ئیدارەى تەحالفى ئەمریکى بۆ خزمەتکردنى ئەم خەڵکە نەهاتوون و ئیهمالکردنى ژیانى خەڵک و نەبونى بەرنامە بۆ چاکردنى ژیانى خەڵک لەساڵى ڕابردوودا نیشانى دەدات کە ئەمریکا ژیان و مافى خەڵکى عیراقى خستۆتە ژێر پآ وجگە لە کردنى عیراق بەمەیدانێکى شەڕى باڵادەستى ئەمریکا وئیرهابى دەولەتى و ژێردەستەکردنى خەڵکى عیراق بۆ هیچىتر نەهاتوە و هەموو داهاتى عیراقیشى خستۆتە خزمەت ئەم تەواجدە عەسکەریەى خۆیەوە .ئەم هەلومەرجە نالەبار و سەختەى ژیانى خەڵک بوەتە گۆمێکى لێڵ بۆ ئیسلامیە تیرۆریستەکان ئەوان ئێستا ڕاوى خەڵکى عیراقى تێدا دەکەن.
سەیرى ئیدارە ودەسەلاتى عیراق وشارەکانیش بکەیت وەزع لەوە خراپترە. بۆچى دواى ساڵێک هەر ڕۆژەى تاقمێک لە عەشایر و جەماعەتێکى ئیسلامى کۆنەپەرست و شۆڤینستى قەومى لە مەجلسى ئیدارەى عێراق و شارەکاندا دادەنرێن کە خەریکى تەفرەقە و شەڕ نانەوەن لەنێو خەڵکدا و ڕێگە دەگرن لەوەى ئیدارەیەکى مەدەنى لەعیراق ولەشارەکاندا دروست ببێت. ئەوەى ئێستا ئیسلامى سیاسى لە عێراقدا شەڕێکى کۆنەپەرستانەى هەڵگیرساندوە لەپێناو سەپاندنى حکومەتى ئیسلامى لەعیراقدا بەرهەمى ئەوەیە کە زۆربەى دەسەڵات لە مەجلسى حوکمەکەى سەر بەئەمریکادا دراوەتە دەست ئەوانە. سەیرى ناڕەزایەتى سیستانى ومەجلسى ئەعلا بکەن بە دەستورى کاتى عیراق ،ئەوان دەڵێن کە ئەوە کافى نىیە شەریعەتى ئیسلام یەکیک لەسەرچاوەى تەشریع بێت ،کە ماناى سەرکوتى ژنان و سڕینەوەى هەموو ڕوخسار و مافیکى مەدەنىیە لە عیراقدا ، بەڵکو دەبێت جمهورى ئیسلامیەکى ترى وەک ئەوەى ئیران لە عیراق بەسەر خەلکدا فەرزبکەن . ئەو کردەوە تیرۆریستیانەى ئیستا تاقمەکەى ێدر دەیکات هەموویان پشتیوانى دەکەن و شەڕیان لەگەلڕ ئەمریکا لەسەر پاوانکردنى دەسەڵاتە لە سەراسەرى عیراقدا بۆ ئیسلامیەکان . ئەمریکاش کەمەسەلەى پاراستنى خەلکى عیراق نىیە لەم کۆنەپەرست وتیرۆریستانە بەلکو تەنها خەریکى دەستەمۆکردنیانە تاکو لەسایەى بالادەستى خۆیدا بەریان بداتە گیانى خەلک. ئەوتا دواى شەڕى بەعسیە ڕوخاوەکان لە فەلوجەدا ئەمریکا خەریکە بەعسیە فاشستەکان لەژیرناوى جۆراوجۆردا پلەوپایەى تازەیان پآدەداتەوە و بەریان دەداتەوە گیانى خەڵک .
لەسایەى ئەو فەوزایەى ئیرهابى ئیسلامى و ئیحتلالى ئەمریکى لە زۆرێک لەشارەکانى عێراقدا پێکیان هێناوە ترس ودڵەرڕوکێ سەبارەت بە تیکچوونى ئەمنیەت شارى کەرکوکیشى داگرتوە .بەتایبەت بەدواى تێکدانى ئەمنیەتى حەویجە و ئاڵۆزى دوز وناوچەکانى ترى دەوروبەرى کەرکوک لەلایەن پیاوەکانى ڕژێمى بەعسى ڕوخاوەوە. لە تاقمەکەى ێدرەوە بگرە تاکو بەعسیە ڕوخاوەکان دەیانەوێت کارتى شەڕى قەومى عەرەب و کورد و تورکمان بەکاربهێنن بۆ سەرکەوتنى پیلانەکەیان کە تێکدانى ئەمنیەتى شارى کەرکوکە .
ئیمەى خەلکى عیراق و کەرکوک و کوردستان ئێستا ڕوبەڕوى سیناریۆیەکى ڕەش بوین. ئێمە دەبێت ئەم خەتەرانەى ئێستا وداهاتوى خۆمان ببینین
ئەمانە نیشانە و تەجروبەى شکست وبآکەڵکى ئەم ئیدارە ودەسەڵاتانەیە. با چىتر لە سایەى چاوەڕوانى و فریودانى ئەمانەدا دانەنیشین ، ئەم هیزانە هیچ بەرنامەیەکیان بۆ دابینکردنى ژیانى ئاسودە و خۆشگوزەران بۆ ئێمە پآنىیە بەڵکو ئەگەر ئێمە هێزى خۆمان یەکگرتو نەکەین ونەیهینیە مەیدان دەمنکەنە قوربانى شەڕى دەسەڵاتى خۆیان. چاوەڕێَن کێ نان و مەعیشەت و کار و وەزیفەمان بۆ دابین بکات ؟ کآ ئەمنیەتمان بپارێزێت؟ کآ دەسەڵات وحکومەتێک دروست دەکات کە خزمەت بەخەڵک بکات ؟ کآ کۆتایى بەژێردەستەیى بۆ دەسەڵاتى عسکرى وئیحتلالى ئەمریکى دەهێنێت؟ کآ چارەنوسى کوردستان لەدەست هەڕەشەى حکومەتى ئیسلامى وقەومى ڕزگار دەکا؟ بآگومان تەنها جەماوەر، خۆمان بە پاڵپشتى حزبەکەمان، حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق .بە هێزى یەکگرتوى خۆمان ،کریکاران ، ئاوارەکان ،ژنان ،لاوان ،خویندکاران . ئەمە تەنها ڕێگەى ڕزگارى ئێمە لەم سیناریۆ وچارەنوسە ڕەشەى لەعێراقدا ڕوبەڕومان بۆتەوە. حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق هیزیکە کە بەرژەوەندیەکانى هەمان خواستەکانى خەڵک و هیچى تر . هەربۆیە بەهێزى جەماوەر پشت ئەستورە و ئەمە بەڕێگاى جێبەجآکردنى خواست وبەرنامەى خۆى دەزانآ. ئیمە نان وئەمنیەت وئازادى وحکومەتیکى سکۆلارى غەیرە قەومیمان دەوێت و خەڵک ڕیک دەخەین و بەزەخت وفشارى ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانى جەماوەر ئەم خواستانە بەدەست دێنین.
ئێمە ئەم کارەمان دەست پیکردوە و نمونەکانى هەر ئەو خەبات و مەیدانانە بوە کە ئیوە بەشداریتان تیداکردوە. سەیرى نمونەى ئاوارەکانى کەرکوک وبەغداد بکەن . ئەوە ئیدارە و محافزى کەرکوکە کە لەجیاتى دابینکردنى جیگە وڕیگە بۆ ئاوارەکان چونە سەر ساحەى ئیحتیفالات و شرکەى تاریق و مەلعەبەکە و زۆر شوینى تر لەکەرکوکدا و ئەوە ئیمە و ئاوارەکانى ئەو شوینانە بوین کە بە خۆپیشاندان و یەکگرتوکردنى ڕیزەکانمان شکستمان بەو هیرشى دەرکردنانە گرت و ئێستا لەم یەکى ئایارەشدا کۆبوینەتەوە تاکو بڕیار بدەین لەسەر ئەوەى بەم هێزەى ئایارمانەوە سبەینآ زەخت و فشارى زیاتر دەهێنین بۆیان تاکو زەویمان بدەنآ ،تەعویزمان بدەنآ، ئاو و کارەبا و خەدەماتى پیویستمان بۆ دابین بکەن. ئێمە نامانەوێت چەند ساڵى تر ئاوارە بمێنینەوە . کریکارانى بیناسازى شورجە وشوینەکانىتریش کە بۆ ئەم ئایارە هاتون ،لە ئیستاوە ئێمە بڕیاردەدەین کە هێزى خۆمان ڕیکخراو بکەین تاکو لەمەیدانەکەدا خۆمان کرآ و سەعاتى کار و مافەکانى خۆمان دیارى بکەین. بێکاران ئیستا لەگەڵ ئیمە هاتوون و تائیستا چەند فرسەتى کارمان لە ئیدارەى کەرکوک سەندوە با پیکەوە هەموو بێکاران بهێنینە سەرجادە و داواى زەمانى بیکارى بکەین . ژنان کە نمونەى خەباتى سەرکەوتوانەیان هەیە لە شکست پێهینانى قانونى 137ى دژى ژن ،دەبێت بۆ سەپاندنى قانونى یەکسانى ژن و پیاو پەیگیرانە تێبکۆشین و بەشى سەرەکى ئەو هێزە بین کە ڕێگە لەهاتنە سەرکارى حکومەتى ئیسلامى وشەریعەتى دژى ژن لەعیراقدا دەگرێت . ئێمە نمونەى خۆڕیخستنى گەرەک وبنکەى ئاوارەکانمان هەیە کە چۆن لەو جەوى فەوزایەى تاقمەکەى ێدر دەیانویست ئەمنیەتى شارى کەرکوک وەک شارەکانى تر تیک بدەن ئامادەبون بۆ گرتنى هەر تیرۆریستیک و پوچەڵکردنەوەى هەر پیلانیکى تیرۆریستانەى ئەوان . دەبێت ئەم هێزانەمان پیکەوە یەکگرتوو و ڕیکخراو بکەین تا نوینەرى ڕاستەقینە و ڕاستەوخۆى ئەمانە ئیدارەى شار بەدەستەوە بگرن و دەسەڵاتێکى مەدەنى و سکۆلار کە لەنوێنەرانى ڕاستەوخۆ و ڕاستەقینەى خەڵک پێک بێت. ئەمە ڕێگایەکە کە ئێمە گرتومانەتە بەر و لەم یەکى ئایارەدا ڕایدەگەیەنین کە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە و بانگەوازى خەڵکى ئازایخواز دەکەین کە بەم ڕیزە خەباتکارەى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عیراق و رێکخراوە جەماوەریەکانەوە پەیوەست بن تاکو ئەو سەرکەوتنە نزیک بکەینەوە وئایندەیەکى ئاسودە وخۆشگوزەران بۆخۆمان وبۆ نەوەکانمان دروست بکەین و خۆمان لەم گێژاوى شەڕو برسێتیەى هێزە ڕەشەکانى سەرمایە ڕزگاربکەین.
چارەنوسى سیاسى کوردستان و مەسەلەى کەرکوکیش کە پیوەى بەستراوەتەوە مەسەلەیەکە بەپیویستى دەزانم لەم ئایارەدا قسەى لەسەر بکەم. . من وەک ئەندامیکى ڕابەرى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق لەچەند ساڵى ڕابردودا کەمپینیکم بۆ دیفاع لە خواستى رفراندۆم و سەربەخۆیى کوردستانم بەرپاکرد.ئەم حەملەیە دەنگ وێەدایەکى ناوخۆیى وجیهانى پەیداکرد و پشتیوانیەکى نیونەتەوەیى و خەلکى پەیداکردوە . ئیستاش بۆ بەرگرتن بە هەڕەشەى بالادەست بونى ئیسلامیەکان و شۆڤینیستى عەرەبى درێژە بەو خەباتە دەدەین و ڕێگە نادەین جارێکى تر چارەنوسى کوردستان بدرێتەوە دەست حکومەتیکى ئیسلامى وقەومى لەمەرکەزدا. نابێت ڕیگا بدەین ئەحزابى ناسیونالیستى کوردستان چارەنوسى کوردستان بکەنە یارى تەقسیماتى فیدرالى نیوان خۆیان و شیعەى سیاسى و قەومیە عەرەبیەکان. نمونەى ڕیکەوتنى دەستورى کاتى عیراق نیشانى دا کە هیچ ریکەوتنیک لەگەلڕ ئەمانەدا زەمانەتى نىیە و ئەوانە ناڕەزایەتیان بەبەندى ج هەر ئەوەیە کە خەڵکى کوردستان کە ئەقەلیەتە دەبێت سبەینآ ببیتە ژیر دەستى حکومەتیکى ئیسلامى کە ئەوان بەناوى ئەکسەریەتەوە دروستى دەکەن و بەم پآیەش ستەم و چەوسانەوەى قومى و ئەنفال و ترحیل و هەموو مەئساتەکانى ڕابردووى بەعس دروستى کرد ئەمجارە لەسەر دەستى جمهورى ئیسلامیەکى عیراقى دوبارە دەبێتەوە . ئەو تەقسیماتە فیدرالیە قەومیەش هەمیشە دەبێتە سەرچاوەى شەڕى نەبراوە لەنیوان ئەم حکومەتە قەومیانەدا لەسەر هەر پارچە زەوى وهەر ریکەوتنیک کە لایەم هەست بەهیزى زیاتر بکات و بزانیت دەتوانى لەرێگەى شەڕەوە دەتوانآ نەخشەى تەقسیماتە فیدرالیەکە بگۆرێت هەروەک ئەوەى لە یۆگۆسلاڤیا بینیمان . کەرکوک لەسایەى ئەم شەڕە قەومیەدا دەبێتە بوسنە وهەرزە گۆڤینیکى تر. ئێمە بۆ دورخستنەوەى چارەنوسى کوردستان وکەرکوک لەسەرکوتى قەومى وشەڕى قەومى خوازیارى بەرپاکردنى رفراندۆمیکى ئازادین لە کوردستاندا تاکو خەڵکى کوردستان بڕیار لەسەر جیابونەوە یان مانەوە بدات لەعیراقدا ،بەهەمان شێوەش بۆ شارى کەرکوک دواى یەکلابونەوەى چارەنوسى کوردستان رفراندۆمێک بەسەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتوەکان لە کەرکوکدا بکرێت کە هەموو دانیشتوانى ئەم شارە بە کورد و عەرەب وتورکمانەوە بڕیار لەسەر چونە پاڵ حکومەتى داهاتوى سەربەخۆى کوردستاندا بدەن یان لە عێراقدا بمیننەوە.ئەمە ڕێگایەکى مەدەنى و شارستانیانەیە کە ڕێگە لەشەڕى قەومى کورد و تورکمان و عەرەب دەگرێت . بآگومان دەولەتى سەربەخۆ لە کوردستاندا دەبێت سکۆلار وغەیرە قەومى بێت تاکو هەموو دانیشتوانى شارى کەرکوک فرسەتى ئەوەیان لەبەردەمدا هەبێت کە بچنە پاڵیەوە . ئیمە لەشارى کەرکوکدا دیفاع لە هەویەتى ئینسانى ئەم شارە دەکەینەوە ودژ بە پیناسەکردنى قەومى ئەم شارەین.
کۆمەلانى خەڵکى ئازادیخواز
ئێمە کە خاوەنى ئەم خەباتە ئازادیخوازانە و یەکسانى خوازانەین و تەجروبەمان هەیە کە خۆمان یەکگرتو بکەین ،ئێستا کاتى ئەوە هاتوە کە ئەم هێزە جەماوەریەمان بهێنینە مەیدان و لەم ئایارەدا بەرنامەى خۆمان لەشارى کەرکوکدا ڕاگەیەنین کە دەمانەوێت دەستبەجآ کار بکەین بۆ جآبەجآ کردنى .
ئێمە وەک جەماوەرى شارىکەرکوک ڕایدەگەیەنین کە :
دەبێت ئیدارەى ئیستاى شارى کەرکوک کەنوینەرى خەلک نین بگۆڕدرێت و ئێمە داوادەکەین کە مەجلسى بەلەدیە لە نوێنەرانى کرێکاران ، کارمەندان ، نوینەرى گەرەکەکان ، نوینەرى ژنان ، لاوان ، نوینەرى ئاوارەکان و نوینەرانى خەلک پێک بێت.
سەرجەم جەماوەرى شارى کەرکوک دژ بەو پیلانە ئیرهابیانەیە کە تاقمە تیرۆریستەکان دەیانەوێت ئەمنیەتى شارى کەرکوک تێک بدەن .هەردەستە وتاقمیکى تیرۆریست لەچەشنى تاقمەکەى ێدر کە هەڕەشە لە ئەمنیەتى شار دەکەن و شیعارى دژى خەلکى کورد دەدەن دەبێت بکرێنە دەرەوە لە کەرکوک و ئەم تاقمانە قەدەغە بکرێن. ڕێگە نادەین تیرۆریستان و کۆنەپەرستان کارتى تەفرەقەى قەومى لە کەرکوکدا سود لێوەرگرن .دەبێت هەر کردەوەیەک کە ئاژاوەى قەومى هەڵدەگیرسێنآ قەدەغە بکرێت .
ئێمە هەموو دانیشتوانى شارى کەرکوک یەک شوێنى ژیانمان هەیە ودەبێت بە هەموومان ئەمنیەتى بیپارێزین.ئەم کارە تەنها بە خەڵکى شارى کەرکوک خۆى دەکرێت .ئەمریکا نەک نەیتوانیوە ئەم ئەمنیەتە بۆ خەڵکى عیراق دابین بکات بەڵکو بە سیاسەتى ئیحتیلال و عەسکەرتاریەت خۆى بوەتە سەرچاوەی نائەمنى لە عێراقدا وهێزەکانى ئەمریکا دەبێت بچنە دەرەوە.دەبێت هەر خەڵکى گەرەک و کارگە ودائرە و قوتابخانەیەک لەدەورى یەکتر کۆببنەوە و لیژنەى ئەمنى بۆ پاراستنى خۆیان دروست بکەن و هەموومان پێکەوە ئەمنیەتى شوێنى خۆمان وشارەکەمان بپارێزین.
ئێمە کرێکاران و بیکاران داواى دیاریکردنى لانى کەمى کرآ و زەمانى بیکارى بە 250 دۆلار دەکەین .
ئێمە هەموو ئاوارەکانى شارى کەرکوک دەنگى ناڕەزایەتیمان بەرزدەکەینەوە و داواى دابینکردنى دەستە بەجآى ” خانو و تەعویز و ئاو وکارەبا دەکەین”.
ئێمە ژنان و پیاوانى شارى کەرکوک داواى قانونى یەکسانى ژن وپیا و دەکەین .
خۆپیشاندان وڕێپیوان مافى خۆمانە و لەم ڕێگایەوە خواستى تەئمینى مەعیشەت و ئەمنیەت و خدمات و خانو و زەمانى بیکارى و دانانى قەوانینى سکۆلار دەسەپێنین.
جارێکى تر دەڵێین یەکى ئایار ڕۆژى ئێمەیە . ئێمە پر بەگەرومان هاوار دەکەین تا دنیا گوآى لەدەنگمان بێت . ئەمانە بڕیار و خواستەکانى ئێمەى جەماوەرى ئازادیخوازى شارى کەرکوکە لە ڕۆژى یەکى ئایاردا .لە پێناو بەدیهینانى ئەم داواکاریە ڕەوایانەدا بانگەوازى سەرجەم جەماوەرى شارى کەرکوک دەکەین کە پەیوەست بن بەم ڕیزى خەبات و تیکۆشانەوە . حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق لەریِیزى پێشەوەى ئەم خەباتەدا ڕاوەستاوە و بەپشتیوانى جەماوەرى ئازادیخوازى شارى کەرکوک هەنگاو دەنآ بۆ دابینکردنى ئازادى و نان و ئەمنیەت و دامەزراندنى دەسەڵاتیکى سکۆلار وغەیرە قەومى.

بژى یەکى ئایار ، بژى خەباتى کریکاران لە پێناو دنیایەکى باشتر و سوسیالیستىدا
بژى خەباتى ئاوارەکان و بێکاران و خویندکاران لەپێناو مافەکانیاندا
بژىخەباتى سەرجەم جەماوەرى ئازادیخوازى شارى کەرکوک

بژى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق

Add Comment

Click here to post a comment