وتار

دیاری هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران گرێ بەستی مەبدەئیە نەک خیانەت


تەسلیم کردنەوەی مستەفا سەلیمی هەڵاتوی ژێر سێدارە بە ئێران و لە سێدارەدرانی خیانەت نیە، بەڵکو ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفاداری ئەم دەسەڵاتدارانەی یەکێتی نیشتمانیە بەو ڕژێمەی کە بەشە دەسەڵاتیان لە عێراق و کوردستان بۆ دەپارێزێ. ئەمە گرێبەستی ئەمنیە کە یەکێتی بە بێ ئێران ناتوانێ پەنجە بە ئاودا بکا. هێنانی سوپای ئێران و بۆمبارانی بارەگای ئۆپۆزسیۆن لە کۆیە و تەسلیمکردنەوەی کەسانی وەک مستەفا سەلیمی کە ئۆپۆزسیۆنی جمهوری ئیسلامین بەشێک لەو گرێ بەستەیە. ئەمە پیشە و سیاسەت و مەبدەئی نیشتمان پەروەری یەکێتیە نەک خیانەت لەو سیاسەت و مەبدەئانە.

Add Comment

Click here to post a comment