بابەتی هەڵبژاردە گفتوگۆ

دەنگی ئەمریکا:ئەگەر سامانی ئێستای جیهان تەرخان بکرێت بۆ تەندروستی ئەم کارەساتی کرۆنایە چارەسەر دەکرێت

بەپێی پێشبینییەکان ئابوری جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە واتە کۆڤید-19 ەوە نزیکەی 4000 ملیارد دۆلار زیانی بەردەکەوێت، ئەمە بێجگەلە بێکاریی کەمبوونەوەی هێزی کارو بەرهەمێنان لەجیهاندا. لەوتارێکی نوسەر و لێکۆڵەرەوە ئاسۆ کەمال کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە بە زمانی ئینگلیزی لە بڵاوکراوەی Solidarity بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ” ئەم کارەساتی کۆرۆنایە چارەسەر دەکرێ ئەگەر ئەو 360$ ترلیۆن دۆلارەی سامانی ئێستای جیهان دابەش بکرێتەوە بۆ وەڵامدانەوە بە کەرتی تەندروستی. نەک وەک تا ئێستا ئەم سامانە تەرخانکراوە بۆ کەڵەکەی سەرمایەی 1٪ سەرمایەداران و تەندروستی 99٪ خەڵک پشت گوێ خراوە لە بەرئەوەی قازانجی سەرمایەی تێدا نەبووە. “

بۆ زیاتر تیشکخستنەسەر زیانە ئابوورییەکانی جیهان بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کرۆناو بێکاریی و وەستاندنی زۆرێک لەکۆمپانیا گەورەو هاوکات کاردارییە بچوکەکانیش، ئەمە بێجگەلە نائامادەگی وڵاتانی جیهان هەر لەسەرەتاوە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە. ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا پەیوەندی کرد بە ئاسۆ کەمالەوە لە لەندەن و ئەم وتووێژەی لەگەڵدا سازکردووە.

ئاسۆ کەمال دەڵێت “لەماوەیەکی کەمدا یەک ملیۆن مرۆڤ توشی ئەم بەڵایە بوون و زیاد لە 50 هەزار کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا رەنگە سەدان هەزار کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لەناوچن بەڵام هێشتا پێویستییەکانی بەرهەمهێنان و کەرتە ئابورییەکان روویان نەکردۆتە ئەوەی پێداویستییە تەندروستییەکان دابینبکەن.”

ئاسۆ کەمال نامەیەک دەنێرێت بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەڵێت وەڵامەکەیان بۆ من شۆکێک بووەو لەوەڵامدا نوسیویانە “120 وڵات کەموکورتی تاقیگەی پزیشکیان هەیە، 85 وڵات کەموکورتی پێداویستی خۆپارێزیی کەسیان هەیە.”

سەبارەت بە بێخەمی و دەمودەست ڕانەگەیشتن بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاسۆ کەمال دەڵێت “تا 444 زانا فشاریان نەهێنا بۆ سەر بۆریس جۆنسنی سەرەک وەزیرانی بەریتانیا هەر دانیپیادا نەدەناو هیچ رێگەوشوێنێکی نەگرتە بەر.”

ئاسۆ کەمال لەوتووێژەکەدا باسی لەهەڵوێستی کرێکارانی ئیتالیا کرد کە وتبویان “ژیانی ئێمە گرنگترە لەقازانجەکانی سەرمایە؛ ئەو شوێنانەی کە پێوست نیە با دابخرێن.”

Add Comment

Click here to post a comment