رۆژی 5 شه‌ممه 11 سێپته‌مبه‌ری 2008 سه‌عات 3تا 4 دوانیوه‌ڕۆ له‌به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراقی له‌له‌نده‌ن کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌به‌شداری کۆمه‌ڵێک له‌دانیشتوانی شاره‌کانی له‌نده‌ن ، بیرمینگهام ،ستۆک کۆنترن و دۆنکاستر سازکرا.
سه‌ره‌تا وه‌فدێکی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراقی له به‌ریتانیا بینی و نامه‌یه‌کی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی دایه‌ده‌ستی که له‌ونامه‌یه‌دا که به‌زمانی ئنگلیزی ئاراسته‌ی حکومه‌تی عێراقی کراوه هاتوه:
ئیمه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کۆبونهوهیهمانهوه په‌یامی ناره‌زایه‌تی به حکومه‌تی مالکی ده‌ده‌ین دژ به‌و سیاسه‌ته شۆڤینستانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌لکی کوردستان پیاده‌ی ده‌کا. ئێمه یاسای 24 ی په‌رله‌مانی عێراقی و له‌شکرکێشی بۆ خانه‌قین مه‌حکوم ده‌که‌ین که هه‌وڵێکن بۆ ژێرده‌سته‌کردنه‌وه‌ی کوردستان.
ئێمه داواده‌که‌ین ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤینیستانه ڕابگرن و مافی خه‌لکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بسه‌لمێنن. ئێمه ڕێگاناده‌ین حکومه‌تی مالکی هێرش بکاته سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و له‌ده‌ره‌وه هه‌ست به ئازادی بکات. ئێمه ئازادیخوازان و و لایه‌نگرانی مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تاکو ئه‌م کرده‌وه دوژمنکارانه‌ی حکومه‌تی مالکی شکست پێ بێنین.
دواتر له‌لایه‌ن سکرتیری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان ویڕای سوپاس و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان ووته‌یه‌ک پێشکه‌ش کرا که تیایدا ئاسۆ کمال سیاسه‌تی حکومه‌تی مالکی ڕوونکرده‌وه و ووتی :
ماوه‌یه‌که حکومه‌تی مالکی ده‌ستی کردووه به پیلان گێڕان و ده‌رکردنی بریار و له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان . ئه‌م حکومه‌ته عه‌ره‌بی – ئیسلامیه‌ی مالکی هه‌مان سیاسه‌تی شۆڤینستانه‌ی به‌عس به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کات.
ده‌رکردنی یاسای ژماره 24 له په‌رله‌مانی عێراقی و له‌شکرکێشی بۆ خانه‌قین و خۆکۆکردنه‌وه بۆ جێگیرکردنی سوپا له‌که‌رکوک ،ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆیه که له سبهینێهکدا ئه‌م حکومه‌ته ده‌ستی داربگرێت ده‌گاته سلێمانی وهه‌ولێریش و ئه‌مانه سه‌ره‌تایه‌کن بۆ جێبه‌جێکردنی ستراتیژی گێڕانه‌وه‌ی به‌زۆری کوردستان بۆ سایه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق .
دواتر له‌سه‌ر سیاسه‌تی شکست خواردووی فیدرالیزمی یه‌کێتی و پارتی که خه‌ڵکی کوردستانی ته‌سلیم به حکومه‌تی عهرمبی – ئیسلامی عێراق کردوه قسه‌ی کرد .هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ڕێگاچاره‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه دا و ووتی:
بێگومان ڕێگه‌چاره‌ی به‌رگرتن به‌م هه‌ڕه‌شانه و شکست هێنان به پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان ،هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی کوردستان خۆیانه بۆ به‌رپاکردنی رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ده‌رهێنانی چاره‌نوسی کوردستان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م فیدرالیزمه شکست خواردوه‌ی که خه‌ڵکی کوردستانی وه‌ک قوربانی له‌ژێر چه‌قۆی حکومه‌تی تازه به‌عسی مالکی دا ڕاگرتوه.
له‌م پێناوه‌دا کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کردوه بۆ هاتنه مه‌یدان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به سه‌فاره‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق له ده‌ره‌وه و ڕیسواکردنی پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان.هاوکات ده‌نگ و داوای خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به ئازادیخوازانی دنیا و نیوه‌نده نیوده‌وڵه‌تی وحکومه‌ت و په‌رله‌مانی ووڵاتان ده‌گه‌یه‌نێت.
له کۆتاییدا کۆبونه‌وه‌که به شیعاردانی “نا بۆ له‌شکرکێشی ، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی” به به‌زمانی ئنگلیزی ، عه‌ره‌بی و کوردی کۆتایی هات.
Add Comment