ڕیفراندۆم

لەندەن؛ خۆپیشاندان لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق

دژ بەلەشکرکێشی عێراق خۆپیشاندەران لەلەندەن ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە سەفارەتی عێراق و ئێران دەربڕی
خۆپیشاندانی ١٦/١٠ بەردەم سەفارەتی عێراق:
بەدوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی عەبادی لەخەڵکی کوردستان کە زۆربە دەنگیان بەبەڵی داوەو نەک ئەوەی دان بەنەتیجەکەیدا نانێن، بەڵکو داوای ئیلغاکردنەوەی دەکەن، وە هەنگاوی گەمارۆ لەسەر کوردستانیان داو هەڕەشەی بەرێخستنی جەنگ بۆ سەر کوردستانیان دا. بەدوایدا ناوەندەکانی دەرەوەی سەربەخۆیی کوردستان دەستیان کرد بە بەڕێخستنی ناڕەزایەتی، ئەوەبوو لەهەفتەی پێشوودا ئەم کارە لەفنلاندا ئەنجام درا لەلایەن ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان لەفنلاندا و بەوایدا ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان لە بەریتانیا رۆژی ١٦/١٠ی دیاریکرد بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم سەفارەتی عێراقیدا لەلەندەن، ئەوەبوو رۆژی خۆپیشاندان کە ٤ی پاش نیوەڕۆ بوو ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی لەندەن و دەوروبەی ئامادەبوون و بەهۆی ئەوەی هەواڵی هێرشی حەشدی شەعبی و بەسەرپەرشتی قاسم سلەیمانی سەرکردەی سوپای قودسی جمهوری ئیسلامی ئێران و لەشکری عەبادی بۆ کەرکوک وناوچەکانی دەوروبەری هەواڵی ئاوارە بوونی خەڵک وکوژرانی خەڵک و پێشمەرگە هەبوو، خۆپیشاندەران بە کۆمەڵ ڕژانە بەردەم سەفارەتی عێراقی و کارمەندانی سەفارەتی عێراقی لەبەشی جیایی باڵەخانەکەدا خۆیان شاردبۆوەو تەلەفونیان بۆ پۆلیس کردبوو، وە پۆلیس گەیشتە بینای سەفارەت و خەڵکەکەی کردە دەرەوە.
بەدوایدا خۆپیشاندان بەردەوام بوو، وە بەرزکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر پلاکارت بەزمانەکانی ئینگلیزی و کوردی کەنوسراوبوون: “بەرگری لەخەڵکی کوردستان بکەن”، ” حەشدی شەعبی تیرۆریستە، عەبادی و قاسم سلەیمانی تیرۆریستە”، “عەبادی داعشە، حەشدی شەعبی داعشە، جمهوری ئیسلامی داعشە”، “نا بۆ هەڕەشەی حکومەتانی عێراق و تورکیا و ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردستان”، ” گەمارۆ لەسەر کوردستان لابەرن و ئیحترامی دەنگمان بگرت”، ” بەڵی بۆ ریفراندۆم بەڵی بۆ سەربەخۆیی کوردستان” و چەندین شیعاری تریش.
هاوکات هەریەکە لەدەشتی جەمال و سەعید ئارمان ئەو شیعارانەیان دەوتەوە و خەڵکەکەش دەیوتەوە، پاشان هەریەکە لە ئاسۆ کەمال رێکخەری ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان و سەعید ئارمان و دەشتی جەمال وتەیان پێشکەش کردوو باسی هەلومەرجەکەیان کرد، کە مافی خەڵکی کوردستانە کە بەزۆر بەدەنگیان بە جیابوونەوە لەریفراندۆمدا داوە، وە هەر هێرشێک بۆسەر کوردستان بەدژی مافی رەوای خەڵک و ئازادیەکانێتی و دژی دەوەستینەوە، وە سازش و رێکەوتنی ژێر بەژێری حزبە دەسەڵاتدارەکان کە بەشێکە لەکارنامەیان ڕیسوا دەکەین.
وە هەر لەوێدا بڕیاردرا کەرۆژی ١٨/١٠ جارێکی کە ناڕەزایەتی لەهەمان شوێندا ئەنجام بدرێت.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە، کە خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی بەردەم سەفارەتیان لەهاتوچۆی سەیارە گرتبوو وە پۆلیسێکی زۆر ئەو ناوەی گرتبوو، وە بەسەدان کەس لەدەوروبەری سەفارەت و ئەمبەرو ئەوبەری شەەقامەکان کۆبوونەوە و وێنە و ڤیدیۆیان دەگرت و هەروەها تێکەڵاوی خۆپیشاندانەکە دەبوون.
خۆپیشاندانەکە لەگەرمەی قسەوباس و شیعارداندا پاش دوو کاتژمێر کۆتایی هات. وە راستەوخۆ بەشێکی بڵاوکراوەتەوە لەچەند بەشدا لە پەیجی ناوەندیی سەربەخۆیی کوردستانداو هەروەها تەلەفیزیۆنی روداو لەوێبوو و قسەوباسی دەشتی جەمالی بڵاوکردەوە. جێگای خۆیەتی کە ئیشارە بەوە بکەین کە ئەم خۆپیشاندانە وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێراقی نیگەران کردوەو راگەیاندنی لەسەرداو ئەم ناڕەزایەتیەی خەڵکی بە ئاژاوەگێڕی ناوبردوە.
خۆپیشاندانی ١٨/١٠ بەردەم سەفارەتی عێراق و سەفارەتی ئێران:
بەردەم سەفارەتی عێراق:
ئەمڕۆ ١٨/١٠ بۆ دوەم جار لەبەردەم سەفارەتی عێراقی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا، وە ژمارەیەکی لەکوردستانیانی بەریتانیا، کە خۆپیشاندانی پێشوو بەشدار نەبوون ئامادەبوون، هەمان پلاکارت و شیعارەکانی دوو رۆژ پێشتر بەرزکرابوونەوەو لەلایەن دەشتی جەمالەوە دەوتراو لەلایەن خۆپیشاندەرەوە دەوترایەوە.
وە تەلەفزیۆنی روداو لەوێ بوو، وە رادیۆی پێشەنگ لە بەشێک لە سیعارەکان کەدەوترانی وەرگرت و قسەوباسێک کە ئاسۆ کەمال کردی وەریان گرت و بڵاویانکردەوە.
هاوکات ژماریەک گەنج کە بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون و قسەوباسیان کردو لەشکرکێشی عەبادی و حەشدی شەعبیان مەحکوم کرد. وە راستەوخۆ پەخشی خۆپیشاندانەکە لە پەیجی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستانەوە کرا.
پاشان خۆپیشاندەران بەریپێوان بەرەو بەردەم سەفارەتی ئێران بەڕێکەوتن.
بەردەم سەفارەتی ئێراق:
خۆپیشاندەران بەگەشتنیان بۆ بەردەم سەرفارەتی ئێران وتنەوەی شیعارەکانی بڕوخێ جمهوری ئیسلامی و جمهوری ئیسلامی رژێمێکی تیرۆریستە، قاسم سلەیمانی تیرۆریستەو عەبادی و حەشدی شەعبی تیرۆریستن دەوترایەوەو پلاکارتەکانی بەردەوم سەفارەتی عێراقی بەرزکرابوونەوە. هاوکات بەردوام دەستی جەمال لەگەڵ وتە پێشکەش کردن، سیعارەکانی دەوتەوەو دەوترانەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، هەروەها نوری بەشیر وتەیەکی پێشکەش کرد، کە بۆ جیا لەخۆپیشاندان لەبەردەم سەرفارەتی عێراقیدا لەبەردەم سەفارەتی جمهوری ئیسلامین، وتی کەرژێمی جمهوری ئیسلامی بەجیا لەوەی بەرژێمی سەد هەزار ئیعدام ناسراوە، دژی ژن و چینی کرێکارە، وە لە ١٤ ساڵی رابردودا دەخالەتی لەوەزعی عێراق و کوردستاندا کردوە بۆ خۆشکردنی فەزای جەنگی قەومی تائفی وئیستاش دەیەوێت ئەوە لەکوردستاندا زیاتر خۆش کات، بۆ یە دەبێ دژی سیاسەتی عەبادی و ئیران و ساتو سەودای حزبەکانی کورایەتی بوەستینەوە.
وە خۆپیشاندانەکە راستەوخۆ پەخش دەکرا.
پاشان دەشتی جەمال کۆتایی بەخۆپیشاندانەکە هێناو وتی کە ناڕەزایەتیەکان بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدەن لەرێگای پەیجی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستانەوە بۆ بەردەم سەفارەتی ئەمریکاو هەر شوێنێکی تر رێک بخرێت و ئاگادار بن لێی.
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
١٨/١٠/٢٠١٧

Add Comment

Click here to post a comment